لەسلێمانی و هەولێر 2200 مێگاوات كارەبا كەمتر بەكاردەهێنرێت
هەواڵ 02:33 PM - 2025-12-24
PUKMEDIA
بەكارهێنانی كارەبا
بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت: خواست لەسەر كارەبا كەمی كردووە و لەسنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەولێر 2200 مێگاوات كارەبا كەمتر بەكاردەهێنرێت، چونكە هاووڵاتییان بەپێی پێویستی خۆیان كارەبا بەكاردەهێنن، بەمەش لۆد دروست نابێت و بەكارهێنانی كارەبا كەمدەبێتەوە.
ئەندازیار ئەنوەر حەمەسەعید، بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای سلێمانی، بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: بەجێبەجێ كردنی پڕۆژەی روناكی و بوونی كارەبا بە 24 سەعاتی، رێژەی بەكارهێنانی كارەبا بە ئاسایی لە %15 دادەبەزێت، چونكە لۆد كەمدەبێتەوەو سیستم جێگیر دەبێت، هاوكات زیاد بوونی نرخی كارەباش هۆكارێكی دیكەیە بۆ ئەوەی هاووڵاتییان كارەبا كەمتر بەكاربهێنن.
روونیشیكردەوە: مەبەست لەجێگیربوونی سیستم، واتا هاووڵاتییان بەپێی پێویستی خۆیان كارەبا بەكاردەهێنن و بەمەش لۆد دروست نابێت و بەكارهێنانی كارەبا كەمدەبێتەوە، بەڵام بەكارهێنانی كیلۆوات زیادیكردووە، ئەمەش لەكاتێكدایە پێشتر لەبەرئەوەی كارەبای نیشتمانی سێ بۆ چوار سەعات دەدرا بەهاووڵاتیان، دەبووە هۆی ئەوەی خواست لەسەر كارەبا زیادببێت.
ئەوەشی خستەڕوو: لەسنووری پارێزگای سلێمانی بەڕێژەی %40 بەكارهێنانی كارەبا كەمی كردووە، بەشێوەیەك لەمانگی12 ی ساڵی 2024 ەوە بۆ مانگی 12ی ساڵی 2025، لەسلێمانی 900مێگاوات كارەبا كەمتر بەكاردەهێنرێت، لەهەولێریش 1300 مێگاوات كارەبا كەمتر بەكاردەهێنیرێت، واتا خواست لەسەر كارەبا كەمی كردووە.
ئەندازیار ئەنوەر حەمەسەعید، ئەوەشی خستەڕوو: لەڕابردوودا بۆ پێدانی چوار سەعات كارەبا، پێویستمان بە پێنج هەزار مێگاوات كارەبا هەبوو، بەڵام ئێستا لەبەرئەوەی سیستم جێگیربووە، دەتوانین بە سێ هەزار مێگاوات ئەو كارەبایە بە هاووڵاتییان بدەین و ئێستا هاووڵاتییان لەڕووی بەكارهێنانی كیلۆواتەوە زیاتر بەكاردەهێنن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

