دەوامی سەرجەم فەرمانگەکان راگیرا
کوردستان 12:09 PM - 2025-12-24
ڤینۆس فایەق
سلێمانی
لەسبەینێوە
سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەونە پشووی سەری ساڵی زاینییەوە
و هەتا رۆژی 4ی1ی2026، دەوام دەستپێناکاتەوە، بەڵام مووچە دابەشدەکرێت و پشووەکان
کاریگەری نابێت لەسەر دابەشکردنی مووچە.
لەڕاگەیەنراوێکدا
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: رۆژی پێنجشەممە، 25ی كانوونی یەكەمی 2025، بەبۆنەی
لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیحەوە (د.خ) پشوو دەبێت و لەڕۆژی 26ی مانگیش هەتا 3ی
كانوونی دووەمی 2026، لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی هاتنی سەری
ساڵی زاینییەوە، پشووی رەسمی دەبێت، هاوکات دەوام لە دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان،
بە شێوەی ئێشکگری دەبێت.
راشیگەیاندووە:
رۆژی یەکشەممە، 4ی كانوونی دووەمی 2026، دەوامی رەسمی لە سەرجەم دامودەزگاكانی
هەرێمی كوردستان دەست پێدەكاتەوە.
هەر
لەڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە كاتی هاتنی مووچەی مانگی تشرینی
یەكەمی فەرمانبەرانی هەرێم، پرۆسەی دابەشكردنی مووچە لە رۆژانی پشوو بەردەوام
دەبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

