ڤاکسینی ڤایرۆسی کوشندەی نەخۆشی سەگ لەعیراق بەردەستە

عیراق 04:57 PM - 2025-12-22
کوتانی ڤایرۆسی کوشندەی نەخۆشی سەگ ئاژانسەکان

کوتانی ڤایرۆسی کوشندەی نەخۆشی سەگ

عیراق

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە: لەسەرجەم ناوەندە تەندروستیەکان ڤاکسینی  دژی نەخۆشی سەگ بەردەستە، ئاگاداریشی لە مەترسییەکانی ئەو ڤایرۆسە کوشندەیە داوە کەبەهۆی سەگەوە بڵاودەبێتەوە.

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند: نەخۆشی سەگ، نەخۆشییەکی ڤایرۆسی کوشندەیە، بەڵام هەموو سەگێک توشبوو نین، بەڵام بەمەبەستی پاراستن، هەموو گازکرتنێکی سەگ لە مرۆڤ دەبێت کەسەکە ئەو ڤاکسینە وەربگرێت.

ئەوەشی وت: وەرگرتنی چارەسەرەکە چەند قۆناغێکە، سەرەتا شوێنی برینەکە پاک دەکرێتەوە، پاشان دەرزییەکی بۆ دەکرێت و پاش ماوەیەک یەکەم ژەمی کوتان وەردەگرێت، دواتر ژەمەکانی تری پێدەدرێت و تیمێکی پزیشکی تایبەت چاودێری کەسەکە دەکەن.

وتیشی: ئەو ڤایرۆسە زۆر کوشندەیە و دوای ئەوەی نیشانەکانی دەردەکەوێت هیچ چارەسەری لە عیراق و دەرەوەش نییە و رێژەی مردنی کەسی توشبوو دەبێت بە 100٪، ڤاکسینەکە دەبێت لەچەند سەعاتێکی سەرەتای گازگرتنەکە وەربگیرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە