سەرۆكی فەڕەنسا داوای دەستپیكردنەوەی گفتوگۆ لەگەڵ روسیا دەكات
جیهان 09:12 AM - 2025-12-21
رۆیتەرز
ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا
پاش بڕیارەكەی یەكێتی ئەوروپا بۆ پاڵپشتیكردنی ئۆكرانیا لەسامانە بلۆككراوەكانی روسیا، سەرۆكی فەڕەنسا داوای دۆزینەوەی رێگەچارە بۆ دەستپیكردنەوەی گفتوگۆكان لەگەڵ روسیا دەكات و دەڵێت: گفتوگۆ لەبەرژەوەندی هەموو لایەكدایە.
ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا رایگەیاند: پێویستە لەچەند رۆژی داهاتوودا، وڵاتانی ئەوروپا رێگەچارەیەك بۆ دووبارە دەستپێكردنەوەی گفتوگۆ لەگەڵ روسیا بدۆزنەوە، چونكە گفتوگۆ لەگەڵ ئەو وڵاتە لەبەرژەوەندی وڵاتانی ئەوروپا و ئۆكرانیادایە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، سەرەڕای پابەندبوونی بەردەوامی یەكێتی ئەوروپا بە دابینكردنی پارە و پشتیوانی بۆ ئۆكرانیا، بەڵام یەكێتی ئەوروپا بڕیاریداوە لە دوو ساڵی داهاتوودا، لەپارە بلۆككراوەكانی روسیا، بڕی 90 ملیار یۆرۆ پاڵپستی دارایی ئۆكرانیا بكات .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

