مامۆستایەکی زانکۆی سلێمانی لە لیژنەی باڵای رەخنەگرانی جیهان دیاریکرا

کوردستان 11:42 PM - 2025-12-20
وێنەیەکى پ. ی.د.کۆڤان حسێن راگەیاندنى زانکۆى سلێمانى

وێنەیەکى پ. ی.د.کۆڤان حسێن

زانکۆی سلێمانی

ئەمڕۆ شەممە 20ى12ى2025 زانکۆى سلێمانى رایگەیاند: مامۆستایەکى زانکۆى ناوبراو لە لیژنەی باڵای رەخنەگرانی جیهان دیاریکرا.

زانکۆى سلێمانى بڵاویکردەوە: پ. ی.د.کۆڤان حسێن مامۆستای زانکۆی سلێمانی وەک تاکە نوێنەری کوردستان، لە لیژنەی رەخنەگرانی سینەمایی جیهانی بۆ خەڵاتی تایبەت بە رەخنەگران لە دوانزەهەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی سینەمایی دهۆک دەستنیشانکرا.

ئەوەش روونکراوەتەوە: پ. ی.د.کۆڤان حسێن، مامۆستای بەشی میدیا و فیلمسازی زانکۆی سلێمانی، لە چوارچێوەی لیژنەی فیدراسیۆنی (فیپرێسکی) و شانبەشانی رەخنەگرانی ئەڵمانیا و هندستان، هەڵسەنگاندنی بۆ فیلمە بەشداربووەکان ئەنجامدا.

ئاماژەبەوەشدراوە: ئەم بەشداریکردنە لە دامەزراوەیەکی جیهانیدا، کە لە حەفتا فێستیڤاڵدا خەڵات دەبەخشێت، بەرزنرخاندنی پێگەی زانستیی مامۆستایانی زانکۆی سلێمانییە لە کۆربەندە جیهانییەکاندا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە