راستی رووداوەکەی بەردەم بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر
کوردستان 06:29 PM - 2025-12-20
PUKMEDIA
لۆگۆى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان
ئەمڕۆ
شەممە 20ى12ى2025 راگەیاندنى مەکتەبى سیاسى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان راگەیەنراوێکى سەبارەت به کارمەندی وەزارەتی پێشمەرگە
میران بەکر عەبدولرەحمان بڵاوکردەوە و رایگەیاند: له ژێر کاریگەری ماددەکحولیەکاندا بووه و سوکایەتی به شۆفێرى ئۆتۆمبێلێك كردووه .
دەقى راگەیەنراوەکە:
سەبارەت به کارمەندی وەزارەتی پێشمەرگە
میران بەکرعەبدولرەحمان که بانگەشەی ئەوه دەکات، لە لایەن پاسەوانانی بارەگای مەکتەبی
سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە رفێنراوە و لێيدراوه.
راستی رووداوه که بەمشیوەیەی لای
خوارەوەیە :
ئەم بەڕێزه کاتژمێر 12:30ی شەو بە ئۆتۆمبێلێکی
جۆری فۆرد ئێکسپلورا رەنگی رەش، هاتووەته کۆڵانی تەنیشت بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان و له ژێر کاریگەری مادده کحولیەکاندا بووه و سوکایەتی به ئۆتۆمبێلێك
كردووه و دواتر له لایەن پاسەوانەکانی بارەگای مەکتەبی سیاسی ئاگادارکراوەتەوه کە ئەم
شوينه جێگای ئەم رەفتاره و وەستان نییه، ناوبراو دابەزیوه و پەلاماری پاسەوانانی
بارەگای مەکتەبی سیاسی داوه، بۆیه له ئەنجامدا مەفرەزەی دەورى مەکتەبی سیاسی ناوبراویان
بردووه بۆ ژووری ئەفسەری بەرپرس لە کاتژمێر 12:43 شەو براوەته ژوورەوه و دوای دڵنیابونەوه
لەوەی که ناوبراو زۆر له ژێر کاریگەری ماددەکحولیەکان بووه و دواتر ناسنامەکەی
زانراوه و هه رخۆی داوای لێبوردنی له پاساوانانی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان کردووه و بەڕێزەوه له کاتژمێر 01:00ی شەو بارەگای مەکتەبی سیاسی جێهێشتووه.
وه سه رجەم ئەم بابەتانەی ئاماژەیان
پێدراوه بە بەڵگەی ڤیدیۆیی لەلامان پارێزراوه و لەگەڵ بونی شاهید له دانیشتوانی گەڕەکی
شەهیدانی یەکێتی، هەموو ئەو بەڵگانە دەدرێته دەست لیژنەی لێکۆڵینەوه که بەپێی یاسا
هەردوو لایەن سەربەهێزی ئەمنی و سەربازین و بەپێی یاسای سەربازی رێکاری پێویست ئەنجام
دەدرێت.
راگەیاندنی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان – هەولێر
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

