رفعەت عەبدوڵڵا: لەسەر پاراستنی فەرهەنگی برایەتی و پێكەوەژیان بەردەوام دەبین
کوردستان 08:37 PM - 2025-12-19
نوسینگەى رۆژنامەوانى رەفعەت عەبدوڵڵا
رەفعەت عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
رفعەت عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە بۆنەى "جەژنی رۆژووی
ئێزی" پەیامێکى پیرۆزبایى ئاڕاستەى ئێزیدییەکان کرد و رایگەیاند: خوشک و برا ئێزدییەکان دڵنیا دەکەینەوە،
کە كوردستان وڵاتی پێكەوەژیانی نەتەوە و ئایینە جیاجیاکانە و لەسەر پاراستنی فەرهەنگی
برایەتی و پێكەوەژیان بەردەوام دەبین و پارێزەری مافی سەرجەم پێکهاتەکان دەبین.
دەقى
پەیامەکە:
بەگەرمی و لەدڵەوە پیرۆزبایی لەبەڕێزان
میر و سەرجەم خوشک و برا ئێزدییەکانمان دەکەم، لە کوردستان و هەر شوێنێکی جیهاندا بن،
هیوادارم (جەژنی رۆژووی ئێزی) شادی و ئارامی بۆ خوشك و برا ئێزدییەكانمان بهێنێت و
کۆتایی ئازار و مەینەتییەکانیان بێت.
خوشک و برا ئێزدییەکان دڵنیا دەکەینەوە
کە كوردستان وڵاتی پێكەوەژیانی نەتەوە و ئایینە جیاجیاکانە و لەسەر پاراستنی فەرهەنگی
برایەتی و پێكەوەژیان بەردەوام دەبین و پارێزەری مافی سەرجەم پێکهاتەکان دەبین.
ڕفعەت عەبدوڵا
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

