وەفدێکی یەکێتی پیرۆزبایی سەرۆك بافڵ و سەرکردایەتی یەکێتییان گەیاندە ئێزدییەکان
کوردستان 05:55 PM - 2025-12-19
تایبەت
وێنەیەکى سەردانەکە
ئەمڕۆ هەینی 19ی 12ی 2025، وەفدێکی یەکێتی
بەسەرۆکایەتی ئاراس محەمەد ئاغا، ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی حەوتی
نەینەوا بە یاوەری بەسمان سمۆ ئەندامی پەرلەمانی عيراق و محەمەد جاسم و ویسام سالم
ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بەرپرسی کۆمیتەکانی بەعشیقە و ولات شەبەك و
ئەلقوش و شێخان، بەشداریکرد لە جەژنی رۆژووی ئێزدییەکان.
وەفدەکە قەزای شێخان و ناحیەکانی بەعشیقە
و بەعزان و ئەلقوش و باعەدرێیان بەسەرکردەوە، لە لایەن سەماحەتی بابەشێخ و میری ئێزدییەکان
و میرفاروق بەگ و خانەوادەی بابە شێخی رەحمەتی و گەورەپیاوان و قەواڵ و کەسایەتی ئێزیدییەکان
پێشوازیکران، دواتریش سەردانی ژمارەیەك خانەوادەی شەهیدان و کادرانی یەکێتییان
کرد.
وەفدی یەکێتی پیرۆزبایی سەرۆك بافڵ،
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرکردایەتی یەکێتییان گەیاندە خوشك و برا ئێزدییەکان
و ھیوایان خواست ھەمیشە لە جەژن و خۆشیدابن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

