مەكتەبی سیاسی : پابەندین بە پارێزگاریکردن لە مافە كەلتووریی و ئاینییەكانی ئێزدییەكان
کوردستان 11:55 AM - 2025-12-19
PUKMEDIA
لۆگۆى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە بۆنەی "جەژنا رۆژیێن ئێزی" پەیامێکى پیرۆزبایى ئاڕاستەى ئێزیدییەکان دەکات و رایدەگەیەنێت: لەم بۆنەیەدا وەك هەمیشە پابەندی خۆمان بۆ پارێزگاری بەردەوام لە مافە كەلتوریی و ئاینییەكانی ئێزدییەكان دووپاتدەكەینەوە، لە پێناو چەسپاندن و بەهێزكردنی زیاتری گیانی پێكەوەیی نێوان گشت پێكهاتە ئایینیەكانی كوردستاندا.
دەقى پەیامەکە:
پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی بۆ جەژنی رۆژیێن ئێزی
بە بۆنەی (جەژنا رۆژیێن ئێزی) پیرۆزباییەكی گەرم لە خوشك و برایانی ئێزدی دەكەین و هیوادارین ئەم جەژنەیان بە خۆشی و شادی ببەنە سەر، لەم بۆنەیەدا وەك هەمیشە پابەندی خۆمان بۆ پارێزگاری بەردەوام لە مافە كەلتوریی و ئاینییەكانی ئێزدییەكان دووپاتدەكەینەوە، لە پێناو چەسپاندن و بەهێزكردنی زیاتری گیانی پێكەوەیی نێوان گشت پێكهاتە ئایینیەكانی كوردستاندا.
هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی ئۆقرەیی زیاتر و ئاوەدانكرنەوەی شەنگال و شارۆچكە و گوندەكانی ئەو سنورە ،تاوەكو دانیشتوانە رەسەنەكەیان كە تاكو ئێستا لە ناو چادری ئاوارەییدا ژیانێكی سەخت بەڕێدەكەن، بگەرێنەوە سەرزێدی باو و باپیرانیان .
جەژنتان پیرۆز و هەر شاد بن
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

