فۆڕمی راپرسی بۆ بەهەرێمبوونی پارێزگای بەسڕە ئامادەدەکرێت
عیراق 10:16 AM - 2025-12-18
PUKMEDIA
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق رەزامەندی دەدات لەسەر ئامادەکردنی فۆڕمی
راپرسی بۆ بەهەرێمبوونی پارێزگای بەسڕە، بۆ وەرگرتنی رای 2% ی دەنگدەرانی پارێزگاکە،
کە ماوەیەکی زۆرە پرسێکی گرنگی ناو پارێزگاکەیە.
حەیدەر محەمەد بەڕێوەبەری
نووسینگەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە بەسڕە رایگەیاند، فۆڕمی راپرسی
بۆ وەرگرتنی رای 2% ی دەنگدەرانی بەسڕە سەبارەت بە بەهەرێمبوونی پارێزگاکەیان
ئامادەدەکەین، لەدوای بانگەشەبۆکردنی لەماوەی سێ رۆژدا لەلایەن راگەیاندنەکانەوە،
بەناو خەڵكی پارێزگاکەدا بڵاودەکرێنەوە و پێویستە لەماوەی یەک مانگدا پڕبکرێنەوە و
رادەستی کۆمسیۆن بکرێنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەدوای
گەڕانەوەی فۆڕمەکان و وردبینیکردنیان و دەرکەوت کە رێژەی 2% ی دەنگدەران داوای بەپارێزگابوونی
بەسڕە دەکەن، ئەمجارە فۆڕمی داواکاری بۆ 10% ی دەنگدەرانی پارێزگاکە بڵاودەکەینەوە،
ئەگەر ئەو فۆڕمانەش بەپێی رێوشوێن و مەرجە یاساییەکان پڕکرانەوە و رادەستی کۆمسیۆنی
هەڵبژاردنەکان کرانەوە، ئەوا ئێمە داواکارییەکی رەسمی پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران
دەکەین بۆ دیاریکردنی رۆژی راپرسی لە پارێزگاکە.
داواکاری بەهەرێمبوونی
بەسڕە ماوەیەکی زۆرە پرسێکی گرنگی ناو پارێزگاکەیە، ئەم داواکارییەش لەلایەن یەکێک
لە رێکخراوەکانی پارێزگاکەوە پێشکەشی کۆمسیۆن کراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

