پۆلیسی کەرکوک: هیچ هاووڵاتییەک لەشارەکە دەستگیر نەکراوە
کوردستان 09:11 PM - 2025-12-17
راگەیاندنی پۆلیسی کەرکوک
پۆلیسی کەرکوک
فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک رایدەگەیەنێت: هیچ هاووڵاتییەک لەکاتی گردبوونەوەی هێمنانە لە سنورى رەحیماوا دەستگیرنەکراوە، داواش لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکات بە راستگۆیی و پیشەیی هەواڵەکان بڵاوبکەنەوە.
لەڕوونکردنەوەیەکدا فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک رەتیدەکاتەوە هیچ هاووڵاتییەک لەکاتی گردبوونەوەی هێمنانە لە سنورى رەحیماوا دەستگیرکرابێت.
هەر لەڕوونکردنەوەکەدا پۆلیسى کەرکوک داوا لە هەموو دەزگاکانی راگەیاندن دەکات کە بە راستگۆیی و پیشەیی هەواڵەکان بڵاوبکەنەوە و هێزە ئەمنییەکان شەو و ڕۆژ کار بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان دەکەن.
راشیدەگەیەنێت: فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک بە مافی یاسایی خۆی دەزانێت لە دادگا سکاڵا لەسەر ئەو کەناڵانە تۆمار بکات کە راستییەکان دەشێوێنن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

