رێبوار تەها: زیانلێکەوتووانی گوندەکانی کەرکوک قەرەبوو دەکەینەوە
کوردستان 04:10 PM - 2025-12-15
PUKMEDIA
پارێزگاری کەرکوک لە چەمچەماڵ
پارێزگاری کەرکوک،
لەبارەی زیانەکانی لافاو لە کەرکوک و چەمچەماڵ رایگەیاند: بەڵێنی قەرەبوکردنەوەی
زیانلێکەوتوانی لافاو لە گوندەکانی کەرکوک دەدەین و لە داهاتوویەکی نزیکیشدا
کاری زیاتر بۆ چەمچەماڵ دەکەین.
زیانلێكەوتوانی لافاوەكەی كەركوك قەرەبوو دەکرێنەوە
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی
زیانەکانی لافاو لە کەرکوک رایگەیاند: بەداخەوە کە بەهۆی لافاوەوە بەشێكی زۆری لادێكانی كەركوك تووشی زیانی
گەورە بوون و بەڵێن دەدەین کە زیانلێكەوتوانی لافاوەكەی كەركوك قەرەبوو بکرێنەوە.
وتیشی: نابێت رێڕەوی ئاو پڕ بكرێتەوەو خانووی لەسەر دروست بكرێت و دەبێت
رێڕەوی شۆراو پەنجا عەلی وەكو خۆیان لێبكرێتەوە، مافیاكانی كەركوك دۆڵ و رێڕەوە
ئاوییەكانیشیان بە هاوڵاتیان فرۆشتووە.
نەوتی سپی بۆ چەمچەماڵ رەوانە دەکەین
هاوکات لەبارەی زیانەکانی لافاو لە چەمچەماڵیش وتی: لەگەڵ وەزارەتی نەوتی
عیراق رێککەوتوین بۆ رەوانەکردنی نەوتی سپی بۆ چەمچەماڵ.
ئەوەشی راگەیاند: لە سەرەتای
لافاوەکەوە ئامێر و کارمەندمان بۆ چەمچەماڵ ناردوەو لە داهاتوویەکی نزیکدا
کاری زیاتر بۆ چەمچەماڵ دەکەین.
لەلایەکی ترەوە پارێزگاری
کەرکوک، لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، پرسەی شەهید ئاکۆ
سابیر و چەند پرسەیەکی دیکەی لە قەزای چەمچەماڵ بەسەرکردەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

