سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال تێکۆشەرێکی دێرین بەسەردەکەنەوە
ی ن ک 02:58 PM - 2025-12-15
PUKMEDIA
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە سەردانی تێکۆشەرێکی دێرین
رۆژی 15-12-2025 مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی سەردانی تێکۆشەری دێرین و پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکانی شۆڕشی نوێ ( مستەفا ئیبراهیم خۆخێ ) یانکرد .
لەو سەردانەدا ؛ مەکتەبی سکرتارییەت مێژووی گەشی مستەفا یان هێنایەوە بەر باس وەک تێکۆشەرێکی دیار و پێشمەرگەیەکی ئازای مەفرەزە سەرەتاییەکانی شۆڕشی نوێ کە بە گروتینێکی زۆرەوە دەستیی دایەوە کاروانی کوردایەتی و بووە سەرمەشقی شۆڕشی نوێ و وەک قارەمانێک لە ریزی پێشەوەی خەبات و شۆڕشی چەکداریدا بوو .
لەبەرامبەر ئەو رابردووەش پەیام و چەپکە گوڵی رێز و وەفای سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ؛ قوباد تاڵەبانی ـیان ئاڕاستە کردوو هیوای تەندروستی باشتر و سەلامەتی هەمیشەییان بۆ خواست .
لای خۆیەوە ؛ مستەفا خۆخە سوپاسی ئەو بەسەرکردەوەیەی کرد و روونی کردەوە سەربەرزین بەو شۆڕشەی کە لەسەرەتاوە بەشێک بووین لە دروست بوون و بناغەکەی و ئەمڕۆ بە ئازادی و سەربەستانە لە ناو گەل و نیشتمانی خۆماندا دەژین .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

