رێبوار تەها: سبەینێ لە باخچە و خوێندنگاکانی کەرکوک پشووی رەسمییە
کوردستان 08:49 PM - 2025-12-13
ماڵپەڕی پارێزگای کەرکوک
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە: بڕیاریدا سبەینێ یەکشەممە، دەوامی رەسمی تەنها لە سەرجەم باخچەکانی ساوایان و خوێندنگا سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەییەکان لە سەرتاسەری پارێزگای کەرکوک رابگیرێت و بکرێتە پشوو.
ئەوەش روونکراوەتەوە: ئەمەش بەهۆی بەردەوامی دۆخی کەشوهەوا و شەپۆلی بارانبارین و لەپێناو پاراستنی سەلامەتی خوێندکاران و قوتابیان لە قوتابخانەکانی سەنتەری کەرکوک و قەزا و ناحیە و گوندەکان.
ئاماژەبەوەشدراوە: سەبارەت بە فەرمانگە حکومییەکان و کۆلێژەکان، دەوامی رەسمی وەک رۆژانی ئاسایی تێیاندا بەردەوام دەبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

