لەسیمینارێکدا سیستمی سیاسیی کوردستان خرایە بەر باس
کوردستان 04:10 PM - 2025-12-13
تایبەت
فەرید ئەسەسەرد و د.یوسف گۆران
ئەمرۆ 13ی12ی2025بە ناونیشانی سیستمی سیاسیی کوردستان لە دووڕیانی تەنگژە و ئەگەری گۆڕانکاریدا، مەڵبەندی دیراساتی گشتی سیمنارێکی دەستەبژێری بۆ (فەرید ئەسەسەرد و دکتۆر یوسف گۆران) رێکخست.
سیمینارەکە لە هۆڵی مێزگردەکانی مەڵبەندی دیراسات بەرێوەچوو، دەرفەتێک بوو بۆ قسەکردن لەسەر کێشە سەرەکییەکانی حوکمڕانی ، لە نێویاندا نا هاوسەنگی ئابوری و جوگرافی و جیاوازی گەشەپێدانی ئابوری و کۆمەڵایەتی و نموونەی چەند وڵات و ئەزمووونێک هێنرانە بەرباس.
هاوکات هەریەک لە (فەرید ئەسەسەرد و دکتۆر یوسف گۆران) باسیان لە شێوازەکانی هەمووارکردنی سیستمی سیاسی لە نموونەی کوردستان کرد بە شێوەیەک هاوسەنگی ئابوری و خزمەتگوزاری بگەڕێتەوە بۆ وڵات و پەرەسەندنی هەمەلایەن و هاوسەنگ دروست بکرێتەوە و دواتر لەلایەن میوانانی بەشدار گفتوگۆیەکی قوڵ و چڕ لەسەر رەهەندەکانی ئەم بابەتە کرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

