باوكی نێچیروان هەركی: یەكێتی خەمخۆری خەڵكی كوردستانە
ی ن ک 08:06 PM - 2025-12-11
راگەیاندنی مەڵبەندی 3ی هەولێر
سەردانی وەفدی یەكێتی بۆ ماڵی مامۆستا عیسا هەركی باوكی نێچیروان هەركی
وەفدێكی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەناحیەی رزگاری -تۆبزاوە سەردانی ماڵی مامۆستا عیسا هەركی باوكی نێچیروان هەركی كرد.
ئەمڕۆ 11ی 12ی 2025، وەفدێكی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە پێكهاتبوو لە د. مەجید حەمەدئەمین و رابیحە حەمەد و لوقمان وەردی ئەندامانی سەركردایەتی، لەناحیەی رزگاری-تۆبزاوە سەردانی ماڵی مامۆستا عیسا هەركی باوكی نێچیروان هەركیان كرد.
لەسەردانەكەدا د. مەجید حەمەدئەمین، لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی هەولێر، رۆڵ و دڵسۆزی و خۆڕاگری بنەماڵەی مامۆستا عیسا هەركی بەرز نرخاند و پشتیگیری و پشتیوانی یەكێتی بۆ دووپات كردنەوە، لە بەرامبەریشدا مامۆستا عیسا هەركی وێڕای بەخێرهێنان و خۆشحاڵی بەسەركردنەوەیان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی بە خەمخۆر و پێداگری لەماف و داواكارییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان وەسف كرد .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

