لە مۆسکۆ مێزگردێک لە بارەی دۆزی کوردەوە بەڕێوەچوو
کوردستان 02:32 PM - 2025-12-10
راگەیاندنى یەکێتی کوردناسان
وێنەیەکى کاتى کۆنفرانسەکە
لە چوارچوەی حەوتەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی
"جیهانی زۆرینە و رۆژئاوا لە هەلومەرجی گۆڕانکارییە جیۆئابووری و شارستانییەکاندا"،
بە بەشداری ژمارەیەک پسپۆڕ و کوردناس، یەکێتی کوردناسان بە هەماهەنگی رێکخەرانی کۆنفرانسەکە
مێزگردێکی بە ناونیشانی "پرسی کورد لە بەردەم گۆڕانکارییە شارستانییەکاندا"
سازکرد.
لە میانی بەڕێوەچوونی حەوتەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی
"جیهانی زۆرینە و رۆژئاوا لە هەلومەرجی گۆڕانکارییە جیۆئابووری و شارستانییەکاندا"، 14 تۆێژینەوە لە لایەن توێژەرانی باڵای ناوەندە زانستییەکانی رووسیا
و کوردستانەوە خرانەڕوو.
د.سوارە شاکەلی سکرتێری یەکێتیی کوردناسان رایگەیاند:
لەکاتێکدا جیهان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و توانای زلهێزەکان لە گۆڕانکاریدایە، هەر بۆیە
پێویست دەکات، بەشێوەیەکی سەردەمیانە و زانسیانەش بۆ دۆزی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
بڕوانین، شیکاری بۆ بکەین.
یەکێتی کوردناسان، رێکخراوێکی کوردییە و لە مانگی ئابی ئەمساڵدا
دامەزرا، ئامانجی کۆکردنەوەی کوردناسان و کارکردنە لە سەر پرسی کورد لە بواری ئەرشیفی،
کلتووری، توێژینەوەی زانستی لە بارەی پرسی کوردەوە، وەک پردێکی زانستی لە نێوان رووسیا
و کوردستاندا کاردەکات.
هاوکات رێکخراوێکی سەربەخۆیە، لە رووی زانستییەوە کار لەسەر پرسی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و ئەو پرسانەی کە پەیوەستن بە دۆزی کوردەوە دەکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

