پێشێلکاری بەرامبەر ژنانی رۆژنامەنوس لەدۆخێکی مەترسیداردایە
کوردستان 12:06 PM - 2025-12-07
PUKMEDIA
پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنوسان
لەگەڵ زیادبونی رێژەی
ژنان لەمەیدانی کاری رۆژنامەنوسی، لە 10 مانگی رابردوودا روبەڕووی چەندین
پێشێلکاری و برینداربون و دەرکردن بونەتەوەو سەرۆکی رێکخراوی پەیامنێرانیش ئەم
دۆخە بە مەترسیدار ناودەبات.
هۆزان قادر، سەرۆکی رێکخراوی
پەیامنێران بە PUKMEDIA ی راگەیاند: بەپێی ئامارێک ژنانی رۆژنامەنوس لە ماوەی 10 مانگی
پێشوودا پێشێکارییان بەرامبەر کراوەو لەکارەکانیان دەرکراون، کەئەمە دۆخێکی
مەترسیدارە رووبەڕوویان دەبێتەوە لەهەرێمی کوردستان.
وتیشی: لەماوەی 10
مانگی سەرەتای ئەمساڵی 2025 دا شەش ژنە رۆژنامەنوس پێشێلکارییان بەرامبەر کراوەو پێنجیشیان
بەهۆی گازی فرمێسکڕێژەوە لەمەیدانی کارکردندا برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکرد: 35
ژنە رۆژنامەنوسیش لەکارەکانیان دەرکراون، کە بەشێکیان بە بڕیاری شەخسی لەلایەن
بەرێوەبەرەکانیانەوە بووە.
بەپێی ئامارێکی سەندیکای
رۆژنامەنوسان، ژمارەی رۆژنامەنوسانی ژن ساڵانە لەزیادبوندایە و لەئێستاشدا زیاتر
لە هەزار و 500 ژنە رۆژنامەنوس لەسەرجەم راگەیاندنەکانی بینراو و بیسراو خوێندراو
کاردەکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

