وردەکاریی ئۆپەراسیۆنە فراوانەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی کۆماندۆ
کوردستان 09:22 PM - 2025-12-06
راگەیاندنى هێزەکانى کۆماندۆ
لۆگۆى هێزەکانى کۆماندۆ
فەرماندەیی هێزەكانی
كۆماندۆی كوردستان رایگەیاند: كۆماندۆی كوردستان ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشی لە سنوری رۆژئاوای
كەركوك ئەنجامدا و ژمارەیەك حەشارگە و ئاسەواری تیر*ۆر*ستان دۆزرانەوە و چەند كیلۆمەترێكی
سنورەكەش بەتەواوی كێوماڵكرا.
لە
راگەیەنراوێکدا کە کۆپیەکى بۆ PUKMEDIA نێردراوە، ئەوە روونکراوەتەوە: ئەمڕۆ شەممە 6ی
كانونی یەكەمی 2025 لە سەعات 04:00 بەرەبەیانی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی
كوردستان لەسەر بنەمای کۆکردنەوەی زانیاری و بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی
ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش و فەوجی كەركوكی دژەتیرۆری عیراق و بەهەماهەنگی فڕۆكە و هێزی
هاوپەیمانان، ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشی بۆ سنورەكانی گوندی (تویلعە)ی سەربە قەزای
دوبز لە سنوری رۆژئاوای كەركوك ئەنجامدا.
ئاماژەبەوەشدراوە:
لەماوەی رابردوودا لە سنورەكانی دەرەوەی گوندی (تویلعە) جموجوڵی تیرۆرستان، دەستنیشانكراوە
و شوێن پێیان هەڵگیراوەتەوە، هەروەها چەند شوێنێكیان لەو سنورە وەك مۆڵگە و حەشارگە
بەكارهێناوە، بۆیە لە ئۆپەراسیۆنەكەدا سەرجەم ئەو شوێنانە لەناوبران، ژمارەیەك بۆمبیش
پوچەڵكرانەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو:
"كوڕانی كۆماندۆی كوردستان" لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپەڕاسیۆنەكانی
ئاسایش و فەوجی كەركوكی دژەتیرۆری عیراق لە چەند قۆڵێكەوە بەفراوانی (8) كیلۆمەتری
سنورەكەیان كێوماڵ كرد و ناوچەكە لە ئاسەواری تیرۆرستان پاككرایەوە.
هەر لە
راگەیەنراوەکەدا ئەوە هاتووە: هاوكات، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی
كوردستان داوای لە "كوڕانی كۆماندۆ" کرد بەردەوام بن، لەسەر ئەم جۆرە ئۆپەراسیۆنانە
بۆ كۆتاییهێنان بە مۆڵگە و حەشارگەکانی تیر*ۆرستا*نی د*اع*ش و هاوشێوەكانیان لە
ناوچەكە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

