پۆلیسی هه‌ولێر له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ی شوقه‌كانی (بولیڤارد) روونكردنه‌وه ده‌دات
کوردستان 05:14 PM - 2025-12-06
راگەیاندنی پۆلیسی هەولێر
لۆگۆی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر
سه‌باره‌ت به‌و رووداوه‌ی هاتووچۆ كه‌له شه‌وی 4ی12ی2025 له‌شه‌قامی 40 مه‌تریی شاری هه‌ولێر روویداو به هۆیه‌وه دوو هاووڵاتی گیانیانله‌ده‌ستدا، بۆ ڕایگشتی رایده‌گه‌یه‌نین، دوای ئه‌وه‌ی له‌ڕێكه‌وتی ئاماژه‌پێكراو له بوونی رووداوێكی هاتوچۆ له‌شه‌قامی 40 مه‌تری له به‌رده‌م شوقه‌كانی (بولیڤارد) ئاگادار كراینه‌وه، ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانمان گه‌یشتنه شوێنی رووداو و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كرد.
له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وت كه ئۆتۆمبێلێكی جۆری (تۆیۆتا - پیك اب ده‌بڵ قه‌مه‌ره) به ژماره (5427/ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه) شوفێره‌كه‌ی به‌ناوی (م. ٲ. م) مادده‌ی كحولی به‌كارهێنابوو و خۆی كێشاوه به‌ئۆتۆمبێلی جۆری مارسدیس شوفێره‌كه‌ی به‌ناوی (ھه‌ژان هیوا عمر) له به‌رده‌م شوقه‌كاندا وه‌ستاوه و قسه‌ی له‌گه‌ڵ دوو كارمه‌ندی سكیوریتی كردووه به مه‌به‌ستی چوونه‌ژووره‌وه، له‌ئه‌نجامدا هه‌ردوو كارمه‌ندی سكیوریتی به‌ناوه‌كانی (محه‌مه‌د سردار محسن) و (ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د شه‌ریف) به هۆی پێكدادانه‌كه‌وه گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن و زیانێكی زۆریش به‌ر ئۆتۆمبێلی جۆری مارسدیس ده‌كه‌وێت.
به‌پێی هێڵكاری كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر ئه‌نجامی داوه، شوفێری ئۆتۆمبێلێ جۆری (پیك اب) 100% كه‌مته‌رخه‌م بووه، بۆیه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كرایه‌وه و شوفێری ئۆتۆمبێلی جۆری (پیك اب) به بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌و به‌پێی مادده ٢٤ ی هاتوچۆ ڕاگیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

