رێکخراوى پەیامنێران خەڵاتێکى نێودەوڵەتى بەدەستدەهێنێت

کوردستان 01:50 PM - 2025-12-03
لۆگۆى رێکخراوى پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان PUKMEDIA

لۆگۆى رێکخراوى پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان

رۆژنامەنووسان

وه‌ك تاكه‌ ده‌زگا له سه‌ر ئاستی‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، رێکخروای پەیامنێران خەڵاتی ئارتێستای نێودەوڵەتی به‌ده‌ستهێنا.

له‌ درێژه‌ی ده‌ستكه‌وت و شانازییه‌كانی رێکخروای پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان، خەڵاتی ئارتێستای نێودەوڵەتی،  له‌ رێوڕه‌سمێكی به‌رفراواندا له‌ كۆماری فیلیپین به‌خشرایه‌ رێكخراوی په‌یامنێران‌ بۆ به‌رزنرخاندنی هه‌وڵ و كۆششه‌كانی له‌ بواری ئازادی راده‌ربڕین و پاراستنی مافی رۆژنامه‌نووساندا.

لە شاری مانێلا-ی پایته‌ختی كۆماری فیلپین، رۆژنامه‌نووس شێروان سلیڤانه‌یی به‌ نوێنه‌رایه‌تی رێکخراوی پەیامنێران و ماف و گه‌شه‌پێدان، خەڵاته‌كه‌ی وەرگرت، كه‌ بۆ یەکەمینجاره‌  لەسەر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی له‌ کیشوەری ئاسیا ئەم خەڵاتەی پێ بەخشرا.

لەناو زیاتر لە هەزار کاندیددا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م خه‌ڵاته‌ جیهانییه‌، رێكخراوی په‌یامنێران بۆ ماف و گه‌شه‌پێدان وه‌ك تاكه‌ ده‌زگای ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا، له‌گه‌ڵ چەند رۆژنامه‌نووسێكی نێوده‌وڵه‌تی هەڵبژێردران بۆ وەرگرتنی ئەم خەڵاتە جیهانییه‌.

شایانی باسه‌ خەڵاتی ئارتێستا، خەڵاتێکی نێودەوڵەتییە، هه‌ر دوو ساڵ جارێک له‌ وڵاتێک پێشکەش بە رۆژنامه‌نووس و میدیاكار و داهێنەر و لێکۆڵەر و داكۆكیكارانی مافه‌كانی مرۆڤ دەکرێت، بریاڕ وایە  لە ساڵی 2027 لە وڵاتی ئیتاڵیا  مەراسیمی خەڵاتەکان بەڕێوەبچێت.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە