فەرمانبەرانی سلێمانی کێشەی پێدانی مووچەیان بۆ دروست دەبێت
کوردستان 12:41 PM - 2025-12-02
ئەکاونتی هەژماری من
ئامێرەکانی راکێشانی پارە
بەهۆی لەکارکەوتنی بەشێک لە ATM سنووری پارێزگای سلێمانی، ژمارەیەک فەرمانبەر کە بە ئەلیکترۆنی مووچە وەردەگرن هەتا ئێستا مووچەی مانگی ئەیلولیان وەرنەگرتووە.
پەیامنێری PUKMEDIA رایگەیاند: بەهۆی لەکارکەوتنی ژمارەیەک لە ATM لەناو پارێزگای سلێمانی و قەزا و ناحییەکانی پارێزگاکە تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر فەرمانبەر کە ئەمڕۆ و دوێنی بەپێی لیستی وەزارەتی دارایی دەبوو مووچەی مانگی ئەیلول وەربگرن، بەڵام تا ئێستا نەیانتوانیوە مووچەکانیان بە سیستمی ئەلیکترۆنی وەربگرن، لەکاتێکدا ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا بەسیستمی ئەلیکترۆنی مووچە وەرناگرن، هیچ کێشەیەکیان نییە و مووچەکانیان بەکاش پێدراوە.
مووچەخۆرێک لە بەردەم یەکێک لە ئامێری ئایتیمەکان کە لەبەردەم سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی دانراوە، بۆ PUKMEDIA وتی: دوو رۆژە بۆ وەرگرتنی مووچەکەم سەردانی (ATM)ەکان دەکەم،بەڵام بەهۆی لەکارکەوتنی بەشێک لە (ATM)ەکان قەرەباڵغییەکی زۆر دروستبووە و نەمتوانیوە، مووچەکەم وەربگرم.
هاوکات، پەیامێنرمان ئەوەشی خستەڕوو بەپێی زانیارییەکانی ئەو کارمەندانەی لەسەر(ATM)ەکان کاردەکەن، پارەی پێویست لەناو ئامێری(ATM)ەکان هەیە،بەڵام بەهۆی لەکارکەوتنیانەوە ناتوانرێت پارەیان لێڕابکێشرێت،ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی قەرەباڵغییەکی زۆر لەبەردەم ئەو(ATM)انە دروست ببێت کە کار دەکەن.
هەرچەندە بەپێی خشتەی لیستی مووچە کە پێشتر وەزارەتی دارایی رایگەیاندبوو، دەبوو ئەمڕۆ کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی مووچەخۆرانی هەرێم بهێنرێت،بەڵام بەهۆی ئەو کێشەیەوە هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵەوە ژمارەیەکی زۆری مووچەخۆر لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە قەزا و ناحییەکانییەوە نەیانتوانییوە مووچە وەربگرن.
لەبەرامبەردا پەیامنێرمان لە هەولێر و دهۆک رایانگەیاند دابەشکردنی مووچە لەو دوو پارێزگایە بەسیستمی ئەلیکترۆنی هیچ کێشەیەکی نییە و مووچەخۆران مووچەکانیان وەرگرتووە، هاوکات مووچەخۆرانی پارێزگای سلێمانی-یش داوە دەکەن، حکومەت زوو ئەو کێشەیەیان بۆ چارەسەر بکات و لەوە زیاتر پێدانی مووچەکانیان دوانەکەوێت.
لە سنووری پارێزگای سلێمانی چەندین ئامێری ATM دانراوە، کە بەسەر هەموو بانکە بەشداربووەکاندا دابەشکراوە، بەڵام ئەمڕۆ ژمارەیەک لەو ئامێرانە لەکارکەوتن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

