مەڵبەندی هەولێر: بەرپرسیاریەتییە حکومەت جەنگ دژی گوندێک رابگەیەنێت
کوردستان 03:59 PM - 2025-12-01
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتی
مەڵبەندی 3ی هەولێری یەکێتی سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی گوندی لاجان راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوەو رایدەگەیەنێت: ئەمە یەکەمجارە دەوڵەت و گوندێك لەبەرامبەر بەیەك رووبەڕوویی یەکترببنەوە، چاوەڕێی هەڵوێستی بەر پرسیارانەین بۆ راگرتنی ئەو جەنگەو کۆتاییهێنان بەفشار لەسەر خەڵکی گوندی لاجان.
دەقی راگەیەندراوی مەڵبەندی 3 ی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان..
بونیادی ئەقلی حزب و خاوەندارێتی ماڵی خۆم.!
سێ رۆژە لە گوندی لاجانی نزیك هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، ململانێ و هێز کۆکردنەوە لە نێوان گوندێك و باڵێکی دەست رۆیشتوویی کوردستان بە هێزەکانیەوە رووبەربوونەتەوە، یەکەمجارە لە مێژوویی شەڕ و پێکدادان و ململانێی لەم جۆرە روودەدات، لە مێژووی تەواویی ململانێی جەنگ و شەڕەکانی هەردوو جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم بەم شێوە لەنێوان هاووڵاتی و هاوخوێنی دوو بەرەیی بەم شێوەیە دورست نەبووە بەدڵنیایەوە ئەمە یەکەمجار دەوڵەت و گوندێك لەبەرامبەر بەیەك ڕووبەڕوویی یەکتر ببنەوە.
بەرەی یەکەم خاوەنی ماڵ و لەناو خێزان و ژن و منداڵ، بەرگریی مەدەنییانە لە خۆیان دەکەن و بەرەی دووەمیش هێزیی حزبە بەناوی حکومەت بە هەموو ئەو چەك و جبەخانانەی کە لە هێزەکانی هاوپەیمانانان وەریگرتووە سەعات بە سەعات هێزیی زیاتر دەنێرن و سەنگەرەکانیان بەرامبەر خەڵکی سیڤیلی گوندی لاجان تۆکمەتر دەکەنەوە.
ئەمە جگە لەوەی پێشێلی هەموو سەرەتاکانی مافی مرۆڤ و رێسایی و یاسایی جەنگە و بەرپرسیاریەتییەکی گەورەشە بۆ هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم، تایبەت سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت و دەسەڵاتی هاوپەیمانان و دەستەی مافی مرۆڤ، هەروا بە ئاسایی و بێ دەنگی حکومەتێك جەنگ دژی گوندێك رابگەینێت، چاوەڕێی هەڵوێستی بەر پرسیارانەین بۆ راگرتنی ئەو جەنگەو کۆتاییهێنان بەفشار لەسەر خەڵکی گوندی لاجان ، چونکە هەموو ئەمانەش ئامانج لێی دەرکردنی خەڵکە لەسەر زێدیی خۆیان دەست بەسەراگرتنی گوندەکەیە لەلایەن کۆمپانیاوە .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

