رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت چۆن باسی رووداوەكەی گوندی لاجان دەكات؟
کوردستان 10:29 AM - 2025-11-30
رۆژنامەی كوردستانی نوێ
رووداوەكەی گوندی لاجان
رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت رایگەیاند: بەهۆی خۆپیشاندانێكی ناڕەزایی لەدەرەوەی پاڵاوگەی نەوتی لاناز، لەسەر رێگەی باكوری شاری هەولێر، بەتەقەی هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان لانیكەم دوو كەس كوژراون و سێ كەسی دیكەش برینداربوون.
رۆژنامەكە لەڕاپۆرتێكدا باسی لە گرژییەكان و خۆپیشاندانی خەڵكی ناڕازی گوندی لاجانی سنووری گوێر كردووە و رایگەیاندووە: خۆپیشاندەران داوای هەلی كاریان لە پاڵاوگەكە كردووە، بەڵام لەكاتی ناڕەزایەتییەكاندا، هێزە ئەمنییەكانی پاسەوانی پاڵاوگەكە تەقەیان لێكردوون و لە ئەنجامدا خۆپیشاندەرێك گیانی لەدەستداوە، هاوكات شۆفێری بارهەڵگرێكی گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەكانیش كە لەنزیك پاڵاوگەكە بووە گیانی لەدەستداوە.
دوێنێ شەممە 29ی 11ی 2025، لە گوندی لاجان-ی نزیك گوێر لە سنووری پارێزگای هەولێر، شەڕ لە نێوان خەڵكی ناڕازیی و هێزە ئەمنییەكان روویدا ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە، دواتریش هێزێكی زۆری ئەمنی رەوانەی ناوچەكە كرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

