خۆپیشاندانەکەی هەولێر بریندار و کوژراوی لێدەکەوێتەوە
کوردستان 02:36 PM - 2025-11-29
PUKMEDIA
شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان هێزە ئەمنییەکانی هەولێر و خەڵکی گوندی لاجان
کەمێک پێش ئێستا لە گوندی لاجانی سەر بە پارێزگای هەولێر
خۆپیشاندان ئەنجامدرا و بەوهۆیەشەوە زیاتر لە 10 کەس برینداربوون و یەک کەسیش
کوژرا.
بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA کەمێک پێش ئێستا لە گوندی لاجان کە دەکەوێتە
سەر رێگای نێوان هەولێر-گوێر لەبەردەم کۆمپانیای لاناز لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە
خۆپیشاندان ئەنجامدراو هێزە ئەمنییەکانی هەولێر بە چەک رووبەڕویان بوونەوە و
بەوهۆیەشەوە گەنجێک کوژراو زیاتر لە 10 کەسیش برینداربوون، هاوکات ژمارەیەک گەنج لەلایەن لەشکری گوڵانەوە دەستگیرکراون.
هاوکات پەیامنێری PUKMEDIA رایگەیاند:شەڕ
و ئاڵۆزییەکانی نێوان هێزە ئەمنییەکانی هەولێر و خەڵکی ناوچەکە تائێستاش بەردەوامی هەیە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، کۆمپانیای لاناز دەکەوێتە رێگای
نێوان هەولێر-گوێر و تایبەتە بە بەرهەمە نەوتییەکان، بەهۆی ئەوەشی ژینگەی
ناوچەکەی تێکداوە، خەڵکی ناوچەکە لەبەرامبەر ئەوەدا چوونەتە بەردەم کۆمپانیاکە و
داوای هەلی کار و دامەزراندیان بۆ گەنجەکانیان کردووە، بەڵام هێزە ئەمنییەکانی
کۆمپانیاکە کە هێزێکی پارتی دیموکراتی کوردستانە، بە چەک رووبەڕویان بوونەتەوە و
کوژراو و بریندار لە خۆپیشاندەران هەیە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

