بەشێک لە رۆژنامەنووسان داوایەک ئاڕاستەى داواکاری گشتی دەکەن
کوردستان 03:47 PM - 2025-11-27
راگەیاندنى سەرۆکایەتی داواکاری گشتی كودستان
وێنەى بیناى سەرۆکایەتى داواکارى گشتى
ژمارەیەک رۆژنامەنووس لە بڵاوکراوەیەکیاندا لەبارەی
رووداوی کۆرمۆرەوە، رایدەگەیەنن: داواکارین لە داواکاری گشتی لەبەرامبەر ئەم پەرتەوازەییە
و هەوڵدان بۆ لەکەدارکردنی پەیامی پیشەیی راگەیاندن بێنە سەر هێڵ.
لە بڵاوکراوەەدا ئەوەش روونکراوەتەوە: بەداخەوە بەشێک لە میدیا لایەنێک وەک هەمیشە
کەوتوونەتەوە بوختان کردن و داتاشینی زانیاری هەڵە، لەبری قسەکردن لەسەر یەکڕیزی و
تەبایی و گەڵاڵەکردنی یەکهەڵوێستی بەرامبەر
تاوانی هێرشکردنە سەر کێڵگەی کۆرمۆر !! کەچی وەک پیشەیی نا پیشەیی خۆیان ژەهر بڵاو دەکەنەوە، هەربۆیە داواکارین لە
داواکاری گشتی لەبەرامبەر ئەم پەرتەوازەییە و هەوڵدان بۆ لەکەدارکردنی پەیامی پیشەیی
راگەیاندن بێنە سەر هێڵ.
ئاماژەبەوەش دەکەن: دڵنیان لە حکومەت و سەرۆکایەتی
هەرێم لە ئاست ئەم هەڵمەتە چەواشەکارانە بێدەنگ دەبن، بۆیە روومان لە داواکاری گشتییە
کە نەهێڵت ئەم ئاڕاستەیەی کاری میدیایی چیتر بەردەوام بێت.
شەوی رابردوو هێرشى تیرۆرستى کرایە سەر کێڵگەی
کۆرمۆر و بەهۆیەوە ئاگر لە کۆگایەکى کەوتەوە، لە ئەنجامدا هیچ زیانێکى گیانى
نەبوو، بەڵام ئاگرێکى گەورەى لە کێڵگەکە لێکەوتەوە و بەرهەمهێنانى غازى راگرت، هەر
بۆیە کارەباى بەشێکى زۆرى هاووڵاتییانى کوردستان بڕا، چونکە کێڵگەکە سەرچاوەیەکی
سەرەکی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان و بەشێکی عیراقە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

