ئاسایشی سلێمانی بکوژەکەی بازاڕی عەلوە دەستگیردەکات
کوردستان 05:41 PM - 2025-11-21
PUKMEDIA
لۆگۆی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی بکوژی رووداوەکەی شەوی رابردووی عەلوەی سلێمانی رادەگەیەنێت.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە رایگەیاند: شەوی رابردوو دوای دروستبوونی کێشە و دەمەقاڵێ لەنێوان دوو شۆفێری بارهەڵگر لە رێگای نێوان کەلار - سلێمانی و بەگەیشتنیان بەعەلوەی سلێمانی، دووبارە گرژی دەکەوێتە نێوانیان، یەکێک لەشۆفێرەکان بە(دەرنەفیز) هێرش دەکاتە سەر شۆفێری بەرامبەری و بەسەختی برینداری دەکات، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دەستبەجێ لەسەر رووداوەکە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی دەستپێکرد، تۆمەتباری رووداوەکە خۆی رادەستی بەڕێوەبەرایەرتی ئاسایشی سلێمانی کرد.
لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بەماددەی 406 لە یاسای سزادان ڕراگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

