سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی خه‌ڵكی كه‌ركوك به‌بێ ئاگا و خه‌وتوو ناوده‌بات
کوردستان 11:28 AM - 2025-11-18
PUKMEDIA
کەرکوک
سه‌ركرده‌یه‌كی
پارتی له‌كه‌ركوك خه‌ڵكی شاره‌كه به‌خه‌وتوو و بێ ئاگا ناو ده‌بات، له بەرامبەردا
به‌توندی وه‌ڵامی ده‌درێته‌وه و گروپی گه‌نجانی شارپارێزی كه‌ركوك پێی ده‌ڵێن، بێ
ئاگایی خۆت له‌شاره‌كه و كه‌می به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگه‌كانتان سه‌غڵه‌تی كردوون.
قادر خهچاخ سه‌ركرده‌ی
پارتی له كه‌ركوك له‌نوسینێكیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات: "وادیاره هێشتا
سێ به‌شی كه‌ركوك بێ‌ئاگان و كپ و ماتن و بێهۆشن"، ئه‌م وتانه‌ی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی
پارتی پێده‌چێت به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی پارتییه‌وه بێت له‌شاره‌كه.
له‌به‌رامبه‌ردا گروپی گه‌نجانی شارپارێزی كه‌ركوك
به‌توندی وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه‌و پێی ده‌ڵێن: "بێ ئاگایی خۆت له‌شاره‌كه و كه‌می
به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگه‌كانتان سه‌غڵه‌تی كردوون، خه‌ڵكی شار وریا‌و به‌ئاگان و ئه‌وه
ئێوه‌ن كه بێ‌ئاگان له‌وه‌ی كه له‌كه‌ركوك رووده‌دات و چاوتان ته‌نها له‌سه‌روه‌ت
و سامانی شاره‌كه‌یه و له‌كاتی نه‌هامه‌تییه‌كانیشدا هه‌ڵدێن و پشت لهكهركوكییهكان
ده‌كه‌ن.
پارتی دیموكراتی
كوردستان له‌هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عیراقدا كه رۆژی 11ی11ی2025
ئه‌نجامدرا، ته‌نها یه‌ك كورسی له‌شاره‌كه به‌ده‌ستهێنا، ئه‌مه‌ش وایكردوه سه‌ركرده‌كانی
ئه‌و حزبه بكه‌ونه توانج و تانه‌دان له‌خه‌ڵكی كه‌ركوك و به‌بێ ئاگا‌و خه‌وتوو
ناویان بهێنن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

