پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
کوردستان 10:32 AM - 2025-11-17
PUKMEDIA
پلەی گەرمی
کەشناسی، کەشى پێشبینیکراوى 48 سەعاتی داهاتووی راگەیاند، بەپێی پێشبینییەکە ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ ئەگەری دروستبوونی تەم لەکاتەکانی بەیانی زوودا.
ئەمڕۆ دووشەممە 17ی11ی 2025 ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت.
خێراى با / لەسەرخۆ ( 5 – 15 ) کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت
پلەکانی گەرما / نزمترین پلە کەمێک نزم دەبنەوە بە (1-2 ) پلە وە بەرزترین پلە نزیک دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ تەنها ناوچە شاخاویەکان نەبێ کەمێک بەرز دەبنەوە بە (1-2 ) وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە .
مەوداى بینین / لەنێوان ( 6 – 7) کم دەبێت
هاوکات، سبەینێ سێشەممە 18ی11ی2025،ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری دروستبوونی تەم لەکاتەکانی بەیانی زوو بەتایبەتی لەناوچە شاخاویەکاندا.
خێراى با / لەسەرخۆ ( 5 – 15 ) کم/ک
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت
پلەکانی گەرما / نزمترین پلەى گەرمى نزیک دەبێتەوە و بەرزترین پلەى گەرمى بەرز دەبێتەوە بە (1-3 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەوداى بینین / ( 7 – 9) کم دەبێت و لە کات و شوێنی تەم ( 2 -4 ) کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 20 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 18 پلەی سیلیزی
دهۆک : 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 18 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 9 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

