گەنجانی شارپارێزی کەرکوک بۆ رێبوار تاڵەبانی:ناتوانێت پۆڵێنی كەركوكی رەسەن و ناڕەسەن بكات
کوردستان 06:59 PM - 2025-11-14
PUKMEDIA
کەرکوک
گروپی گەنجانی
شارپارێزی کەرکوک، ئەمڕۆ 14ى11ى2025 روونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند: ئێمە گەنجانی شارپارێزی كەركوك بەتوندی
ئیدانەی قسەكانی "رێبوار تاڵەبانی " دەكەین و وێناكردنی
نزیك بە دووسەد هەزار هاووڵاتی كەركوك بە ناڕەسەن بە سوكایەتی و پێشێلكاری دەزانین
و ئەو رەفتار و لێدوانەی بە نابەرپرسانە دەزانین.
لە
روونکردنەوەکەدا هاتووە: رێبوار تاڵەبانی سوكایەتی بە كەركوكییە رەسەن و خۆراگرەکان
دەكات و ئەوە روونکراوەتەوە: لە یادەوەری زۆر كەس نەماوە كە كەسێك هەبوو، سەرۆکی ئەنجوومەنی
پارێزگای کەرکوک بوو، ناوی رێبوار تاڵەبانی بوو، لەو سەردەمەدا کەرکوکییەکان بەتایبەتی
یەکێتییەکان رێزێکی تایبەتییان لێدەگرت و بەردەوام پشتیوانی بوون، بەڵام بەبێ ئەوەی
پابەندییە سیاسی و حزبیەكەی خۆی رەچاو بكات و نمەك حەڵاڵی ئەوە بێت كە لەسەر لیستی
كێ چووەتە ئەنجوومەن، ژێر بە ژێر حزبەكەی خۆشی بەجێهێشت و خەریكی پاكانە و شاباشە
بۆ حزبێكی دیکە.
ئەوەشخراوەتەڕوو:
ئەم كەسە چەند ساڵێكە خۆی لە كەركوك دابڕیوە و نەیتوانیووە وەك كەركوكییە رەسەنەكان
لە شارەكەی خۆیدا بمێنێتەوە و تەنانەت بۆ دەنگدانیش بگەڕێتەوە، هەربۆیە لای كەركوكییەكان
کەسێکی پەسەند نیە و لەئێستاشدا هەر قسەیەک لەسەر کەرکوک بکات، لەلایەن خەڵکی کەرکوکەوە
قسەکانی بێ بایەخ دێنە بەرگوێ و كەس گوێی بۆ ناگرێت، بەتایبەت كە كەسێكی بەزیوی
راكردوی وەکو ناوبراو، ناتوانێت
پۆڵێنی كەركوكی رەسەن و ناڕەسەن ـ ی كەركوكی بكات.
ئاماژەبەوەشدراوە: ئێمە گەنجانی شارپارێزی كەركوك
بەتوندی ئیدانەی قسەكانی دەكەین و وێناكردنی نزیك بە دووسەد هەزار هاووڵاتی كەركوك
بە ناڕەسەن بە سوكایەتی و پێشێلكاری دەزانین و ئەو رەفتار و لێدوانەی بە نابەرپرسانە
دەزانین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

