قوباد تاڵەبانى:ئەم سەرکەوتنە بەرهەمی هەوڵەکانى هەموو کادران و هەڤاڵان و جەماوەرە
کوردستان 04:17 PM - 2025-11-13
نوسینگەى راگەیاندنى قوباد تاڵەبانى
قوباد تاڵەبانى
قوباد تاڵەبانى لە کۆبوونەوەى لەگەڵ هەڤاڵانی بازنەکانی هەڵبژاردنی پارێزگای هەولێر وێڕاى دەستخۆشى و سوپاس رایگەیاند: لەگەڵیان بەردەوام دەبم بە تایبەتیش بۆ گۆڕانکارییە پێویستەکان و داڕشتنەوەی هەیکەلی رێکخستنەکانی یەکێتی لە سنووری پارێزگای هەولێر، روونیشیکردەوە: ئەم سەرکەوتنە بەرهەمی هەوڵەکانى هەموو کادران و هەڤاڵان و جەماوەرە دڵسۆزەکەیەتى.
قوباد تاڵەبانى سەرپەرشتیارى بازنەى هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ى11ى2025 لە ئەکاونتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک رایگەیاند: لە کۆبوونەوەم لەگەڵ هەڤاڵانی بازنەکانی هەڵبژاردنی پارێزگای هەولێر، سوپاس و دەستخۆشیم لێ کردن لەپای ماندووبوون و هەوڵی بێوچانیان بۆ سەرخستنی لیستی ٢٢٢ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشدا: ئەم سەرکەوتنە بەرهەمی ماندووێتی و هەوڵەکانی هەموو کادران و هەڤاڵان و جەماوەرە دڵسۆزەکەیەتی و یەکێتی هەرگیز خەمخۆری و پەرۆشی هەڤاڵانی خۆی لەبیر ناکات.
ئەوەشى خستەڕوو: دڵنیاشم کردنەوە لەگەڵیان بەردەوام دەبم بە تایبەتیش بۆ گۆڕانکارییە پێویستەکان و داڕشتنەوەی هەیکەلی رێکخستنەکانی یەکێتی لە سنووری پارێزگای هەولێر بەو ئامانجەی بەرەو سەرکەوتن و دەستکەوتی گەورەتر هەنگاوبنێین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

