ئاسۆ مامەند: یەکێتی راستگۆ بووەو بەڵێنەکانی بەجێهێناوە
کوردستان 01:00 PM - 2025-11-13
PUKMEDIA
ئاسۆ مامەند، سەرپەرشتیاری كەركوك-سەڵاحەدینی یەكێتی
سەرپەرشتیاری كەركوك-سەڵاحەدینی
یەكێتی رایدەگەیەنێت: زیادبونی دەنگ و کورسییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەم
هەڵبژاردنە سەلمێنەری ئەو راستیەیە کە یەكێتی لەگەڵ هاووڵاتییان و جەماوەرەكەیدا
راستگۆ بووە و بەڵێنەكانی خۆی جێبەجێ كردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13-11-2025
ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری كەركوك-سەڵاحەدینی یەكێتی لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە:
لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا لە ساڵی 2021 یەكێتی 3 كورسی بەدەستهێنا،
بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا ژمارەی كورسییەكانی بۆ 4 كورسی بەرزبوونەوە، هەروەها بەراورد
بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكیش لەم هەڵبژاردنەدا یەكێتی نزیكەی 30 هەزار
دەنگ زیادی كردووە."
دەشڵێت: ئەوەش سەلمێنەری
ئەو راستییەیە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ هاووڵاتییان و جەماوەرەكەیدا
راستگۆ بووە و بەڵێنەكانی خۆی جێبەجێ كردووە.
سەرپەشتیاری كەركوك سەڵاحەدینی
یەكێتی جەختدەكات لەوەی حزبەكەی لە خزمەتكردنی كەركوك و پاراستنی خەڵكەكەی بەردەوام
دەبێت و هیچ هۆكارێك رایان ناوەستێنێت: تا دوا هەناسەمان خزمەتیان دەكەین و دڵنیایان
دەكەینەوە؛ كەركوك دەكەینە كەركوكێكی گەشەسەندووی نمونەیی و روحی رەوانشاد سەروك
مام جەلال ئاسودە دەكەین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

