هەرێم.. باران دەستپێدەکات و ئەگەری بەفربارینیش هەیە
کوردستان 12:20 PM - 2025-11-13
PUKMEDIA
کەشوهەوا
کەشناسی هەرێم ئاگاداری
لە دەسپێکردنی باران دەدات لەهەرێمی کوردستان و هەر بەو هۆیەشەوە پلەکانی گەرما
دادەبەزن و بۆ ماوەی 4 رۆژ ئەو کەشە بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی
گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ
ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە
بەگشتی نزم دەبێتەوە، هەروەها لەناوچە شاخاوییەکان (2-3) پلە نزم دەبێتەوە بە
بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئاماژەی
بەوەشکرد، سبەینێ لەکاتەکانی شەودا باران بارین بەشێوەی نمە باران لەناوچەکانی
رۆژئاوای هەرێم دەستپێدەکات، پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکانی
دیکە.
کەشناسی هەرێم
ئەوەشی خستەڕوو، لەکاتەکانی درەنگانی شەو لەهەندێک ناوچە ئەگەری تاوە باران و
بروسکە هەیە، هەر بەپێی پێشبینییەکان کاریگەری ناسەقامگیری کەشوهەو و باران بارین
بەردەوامی دەبێت بۆ رۆژانی داهاتوو.
لەلایەکی ترەوە کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، شەپۆلێکی دابارین و دابەزینی
پلەکانی گەرما لە رۆژی 14 بۆ 17ی ئەم مانگە دەستپێدەکات و هاوکات ئاماژە بەوەدەکات
ئەگەری دابارینی بەفریش هەیە لەناوچە شاخاویەکان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

