92 ساڵ بەسەر لەدایکبوونی سەرۆک مام جەلال تێدەپەڕێت
کوردستان 05:37 PM - 2025-11-12
PUKMEDIA
سەرۆک مام جەلال
ئەمڕۆ 12ـی 11ـی 2025، 92 ساڵ بەسەر لەدایکبوونی سەرۆک مام جەلال سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆککۆماری دوو خولی عیراق و کەسایەتی دیاری سیاسی هەرێمی کوردستان و عیراق و جیهان تێدەپەڕێت.
کورتەیەک لە ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
- ناوی تەواوی جەلال حوسامەدین نوروڵڵا نورییە.
- لە 12ی تشرینی دووەمی 1933 لە گوندی کەڵکان لە بناری چیای کۆسرەت سەر بە شاری کۆیە لەدایکبووە.
- لە 1946 لەگەڵ چەند ھاوڕێیەکی کۆمەڵەیەکی فێرکاری نھێنی دامەزراند بە ناوی ( کۆمەڵەی پێشخستنی خوێندنەوە ).
- لە 1947 بوو بە ئەندام لە پارتی دیموکراتی کورد.
- لە 1948 لە هەڵبژاردنی گشتی خوێندکاران تاڵەبانی بە نوێنەری خوێندکارانی کۆیە هەڵبژێردرا.
- لە 1949 تاڵەبانی لە حزبدا سەرکەوت و بووە ئەندامی لیژنەی ناوچەی کۆیە.
- لە شوباتی 1951 دا و لە کۆنگرەی دووەمی پارتی دیموکراتی کورد، بە ئەندامی لیژنەی ناوەندی ھەڵبژێردرا.
- لە 1952 چووە کۆلیژی ماف ( حقوق ) لەبەغدا.
- لە 1954 بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی ھەڵبژێردرا.
- لە 1955 گەشتی دەرەوەی عێراقی کرد و لە فێستیڤاڵی لاوان و قوتابیانی جیھانی لە وارشۆ بەشداری کرد.
- لە 1956 بەهۆی کاری سیاسییەوە ناچار بوو لە پۆلی چوارەمی مافدا خوێندن بەجێبھێڵێت.
- لە یەکەمین رۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی 14 ی گەلاوێژی ساڵی 1958، سەرپەرشتی رێکخستنی خۆپێشاندانی جەماوەری سلێمانی کرد.
- لە 1959 جارێکی تر بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەکتەبی سیاسی ھەڵبژێردرا و لە ھەمان کاتدا ئەفسەری یەدەکی کەتیبەی چوارەمی تانک بوو.
- لە 1960 بەرپرسی لقی سلێمانی و ئەندامی مەکتەبی سیاسی بوو.
- لە 1961 بووە سەرنووسەری رۆژنامەی ( کوردستان ).
- لە ئەیلولی 1961 دا کە شۆڕش ھەڵگیرسا، بەرپرسی ناوچەی سلێمانی بوو.
- لە 1967 بەشداری لە کۆڕی ( ئیشتراکیەکانی عەرەب ) لە جەزائیر کرد.
- لە 1970 رۆڵی کاریگەری بینی لە یەکگرتنەوەی ھەردوو باڵی پارتی دیموکراتی کوردستان کە پێشتر ببوونە دوو باڵ و ناکۆکیەکی تاڵ و خوێناوی لە نێوانیاندا ھەبوو.
- لە 1ی حوزەیرانی 1975 لە دیمەشق لەگەڵ دەستەیەک لە ھەڤاڵانیدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیی دامەزراند و بووە سکرتێری گشتی یەکێتیی.
- دوای ئازادکردنی عێراق بەئەندامی ئەنجوومەنی حوکم ھەڵبژێردرا و لە تشرینی دووەمی 2003دا سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی کرد.
- لە 6ی نیسانی 2005، بووبە یەکەمین سەرۆکی ھەڵبژێراوی عيراق.
- لە تەمموزی 2008دا و لە 23 مین کۆنگرەی رێکخراوی سۆسیالیست ئینتەرناسیونالدا بە جێگری سەرۆکی رێکخراوەکە هەڵبژێردرا.
- لە ساڵی 2010دا بۆ دووەم جار لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق هەڵبژێردرایەوە.
- لە 3ی تشرینی یەکەمی 2017 دا لە ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

