یەکێتی تاکە هێزە لەهەرێم کورسییەکانی زیادیکردووە
کوردستان 11:50 AM - 2025-11-12
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تاکە هێزی کوردستانییە، کە لەم
هەڵبژاردنەی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، کورسییەکانی زیادیکردووە و
هەروەها تاکە حزبی کوردستانیشە کە لە 9 پارێزگای عیراق کورسی بەدەستهێناوە.
دوێنێ 11ی11ی2025 هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی
عیراق، لەهەرێم و عیراق ئەنجامدراو بەپێی ئەنجامە ناڕەسمییەکان یەکێتیی زیاتر لە 20 کورسی ئەنجومەنەکەی بەدەستهێناوە، کە
بەراورد بە حزبە کوردستانییەکانی دیکە تاکە حزبە.
یەکێتی تاکە حزبی کوردستانییە لە 9 پارێزگا کاندیدی سەرکەوتووی هەیە
یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان بەراورد بە هەڵبژاردنی پیشووتر دەنگەکانی زیادیکردووە، لەکاتێکدا لە هەڵبژاردنی
رۆژی 10ی10ی 2021 کە بۆ خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەنجامدرا، بەپێی
ئەنجامەکانی کۆمسیۆن 17 کورسی بەدەستهێنا، بەڵام بەپێی ئەنجامە ناڕەسمییەکان لەم
هەڵبژاردنەدا کورسییەرکانی زیادیکردووە بۆ سەروو 20 کورسی، کە هیچ کام لە حزبە
کوردستانییەکان نەیانتوانیوە رێژەی کورسییەکانیان لەم هەڵبژاردنەدا زیاد بکەن.
هەر بەپێی ئامارە
ناڕەسمییەکان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، تاکە حزبی کوردستانییە کە لە 9 پارێزگای
عیراق کاندیدی سەرکەوتووی هەیە و هیچ حزبێکی کوردستانی نەیتوانیوە هاوشێوەی یەکێتی
کاندیدی سەرکەوتووی لەپارێزگاکانی عیراق هەبێت، چونکە یەکێتی لە پارێزگاکانی (هەولێر،
سلێمانی، دهۆک، کەرکوک، هەڵەبجە، دیالە، سەڵاحەدین، نەینەوا، بەغداد) کاندیدی سەرکەوتووی
هەیە.
یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان تاکە حزبی کوردستانیشە کە لەچوار پارێزگای ناوچە جێناکۆکەکان کاندیدی
سەرکەوتووی هەبێت، کە بەسەرجەم حزبەکانی دیکە تەنها لە 2 پارێزگای جێناکۆک کاندیدی
سەرکەوتوویان هەیە.
لەم هەڵبژاردنەدا
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەنگ و کورسییەکانی بەراورد بە حزبە کوردستانییەکانی
دیکە زیادیکردووە و ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سیاسیەتە راست و دروستەی کە یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان لەسەر ئاستی عیراق و هەرێم و ناوچەکە بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتی پەیڕەوی دەکات و لەسەر رێبازی چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلال درێژە
بە کارەکانی دەدات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

