ئاسایشی پارتی لەهەولێر هێرشدەکاتە سەر لێپرسراوی وێستگەیەک
کوردستان 06:10 PM - 2025-11-11
PUKMEDIA
ئەو دوو ژنەی ئاسایشی پارتی سووکایەتی پێکردن
ئاسایشی پارتی لەهەولێر
سوکایەتی بە لێپرسراوی وێستگەیەک لە بنکەیەکی دەنگدان دەکات کە ژنە و بەهۆی لێدانەوە
قاچ و گورچیلەی تووشی پێکانی سەخت بوون.
لەبارەیەوە لێپرسراوی
وێستگەکە کە لەخوێندنگەی دیاکۆ بووە بەمشێوەیە چیرۆکەکەی گێڕایەوە و وتی: ئێمە لەدەرەوەی
خوێندنگەکە لەناو ئۆتۆمبێل دانیشتبووین ئاسایشی هەولێر کە سەر بە پارتی بوون هاتن
و وتیان یەکێتی نابێت لێرە بێت و بەهەموو شێوەیەک هێرشیانکردە سەرمان و لەگەڵ هاوڕێیەکی ترمدا سووکایەتییان
پێکردین و جنێوی نەشیاویان پێداین و ئۆتۆمبێلەکەشیان تەواو تێکشکاندین، دواتر
دیسان هاتنەوە و وتیان ئێوە بانگەشە دەکەن، لەکاتێکدا فۆڕممان هەیە کە پڕمانکردووەتەوە.
راشیگەیاند: بە ئاشکرا و
بەچاوی خۆم بینیم کە تیمەکانی پارتی جگە لە بانگەشەکردن پارەشیان دەدا بە خەڵک تا
دەنگ بە پارتی بدەن، ئەوکاتەی ویستم بە مۆبایلەکەم تۆماری بکەم بە سێ ئاسایش
گرتیانم و زۆر خراپ لێیاندام بەوهۆیەشەوە قاچم و گورچیلەم تووشی پێکانی سەخت بوون
و بەڵگەی پزیشکیشم هەیە، هەربۆیە بەهیچ جۆرێک لە مافی خۆم خۆشنابم و سکاڵای یاسایی
تۆماردەکەم.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

