خالید شوانی: متمانەمان بە دەنگدەرانی خۆمانە
کوردستان 03:33 PM - 2025-11-11
PUKMEDIA
خالید شوانی
خالید شوانی دەڵێت: متمانەمان بە دەنگدەرانی خۆمانە و دڵنیاین بە
دەنگەکانیان ئەم ئیدارەیەی ئێستای کەرکوک دەپارێزن و جارێکیتر ناهێڵین، راکان جبوری و
هاوشێوەکانی بگەڕێنەوە دەسەڵات.
خالید شوانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا داوا لە خەڵکی کەرکوک دەکات بەرەو
سندوقەکانی دەنگدان بڕۆن و ویژدانی خۆیان ئاسودە بکەن، راشیدەگەیەنێت: ئێمە
متمانەمان بە دەنگدەرانی خۆمان هەیە و دڵنیاین هاووڵاتیان بە دەنگدانیان ئەم
ئیدارەیەی ئێستای کەرکوک دەپارێزن.
وتیشی: هەندێک لایەنی عەرەبی و بەتایبەتیش راكان جبوری كە بەهۆی تێوەگلان لە گەندەڵی و چەندین دۆسیەی
یاسایی لە ئەركەكەی دورخرایەوە، خەڵکی کەرکوک چەواشە دەکەن و داوا دەکەن
برا عەرەبەکان بچن دەنگ بدەن بۆ ئەوەی ئەم ئیدارەیەی ئێستای کەرکوک بڕوخێت، بەڵام
پێیان دەڵێین جارێکیتر رێگا نادەین
راکان جبوری و هاوشێوەکانی بگەڕێنەوە دەسەڵات.
ئەوەشی وت: داوا لە
گەنجانی کەرکوک دەکەم شەقامەکان نەگرن و رێگا بەخەڵک بدەن ئەم چەند سەعاتەی ماوە
بچن دەنگەکانیان بدەن و هاوکاریان بن، چونکە ئەم هەڵبژاردنە چارەنوسسازە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

