وەفدی باڵای سۆسیال دیموکراتی سویدی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالیان کرد
کوردستان 04:01 PM - 2025-11-10
راگەیاندنی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال
وەفدی باڵای سۆسیال دیموکراتی سویدی
وەفدی باڵای سۆسیال دیموکراتی سویدی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال ـیان کرد و لەلایەن ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەتەوە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا و رایانگەیاند: سەرۆک مام جەلال قۆناغ بە قۆناغ وەک ئەندامێکی کاراو کاریگەر رۆڵی ئاشتیانەی دەگێڕا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا .
ئەمڕۆ ٢٠٢٥/١١/١٠ بەڕێز تۆرگنی لارسۆن و وەفدی باڵای سۆسیال دیموکراتی سویدی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالیان کرد و دوای دانانی تاجەگوڵینەی رێزو وەفا تۆرگنی لارسۆن،لەدەفتەری یادەوەرییەکاندا رایگەیاند: بە ڕێزەوە باسی لەو رۆژگارانە کرد کە سەرۆک مام جەلال قۆناغ بە قۆناغ وەک ئەندامێکی کاراو کاریگەر رۆڵی ئاشتیانەی دەگێڕا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تا گەیشتە پلەی جێگری رێکخراوی سۆسیالیست ئینتەرناسیۆنال و ئێستاش جێگەی خۆشحاڵییە کە سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی درێژەی بەو کاروانە داوەو وەک سەرۆکی رێکخراوەکە درێژە بە خەباتی سەرۆک مام جەلال دەدات وەک سەرکردەیەکی گەنج و دیاری بە ئەزموونی ناوچەکە .
لەبەرامبەردا، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سوپاسی ئەو پێزانینانەیاکرد کە بەڕێز تۆرگنی لارسۆن و وەفدی یاوەری ئاماژەیان پێدا و باسیانلەوەکرد: هەمیشە بە چاوی ڕێزەوە دەڕوانینە هەموو ئەو کەسایەتی و لایەنانەی رۆڵیان هەبوە لە گەشەپێدانی پرۆسەی ئاشتی و هاوکاریکردنی سەرۆک مام جەلال لە گشت قۆناغەکانی خەباتدا لەناوخۆ و نێودەوڵەتیدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

