بهپێی راپرسییهكان یهكێتی سهركهوتنی گهوره بهدهستدههێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:51 PM - 2025-11-06
PUKMEDIA
لیستی 222ی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان
ماوەی زیاتر لە مانگێکە بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەستی پێکردووە و وابڕیارە لە رۆژی 9ی ئەم مانگەدا دەنگدانی
تایبەت و لە 11ی ئەم مانگەشدا دەنگدانی گشتی بەڕێوەبچێت، لەم ماوەیەدا تەواوی لایەنە
سیاسییەکان و کاندیدەکانیش بانگەشەی خۆیان کردووە، لەپاڵ بانگەشەدا رێکخراو و ناوەندە
بیانی و ناوخۆییەکانیش راپرسی خۆیان بۆ دەرئەنجامی پێشوەختەی هەڵبژاردنەکە کردووە.
بەپێی ئەنجامی زۆرینەی راپرسییەکان یەکێتیی نیشتیمانیی
کوردستان دەبێتە هێزی یەکەم لە هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی و کەرکوک و هیچ لایەنێکی
سیاسی بە ئۆپۆزسیۆنیشەوە لەو دوو پارێزگایە رکابەری یەکیتییان بۆ ناکرێت.
بەپێی راپرسییەکان جگە لەوەی یەکێتی لەو دوو پارێزگایە
هێزی یەکەم دەبێت، پێشبینی دەکرێت تاکە هێز بێت کە دەنگەکانی بەراورد بە هەڵبژاردنی
رابردووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق زیاد بکات، بەپێچەوانەی هێزەکانی دیکەوە کە دەنگەکانیان
کەم دەکات بە هێزە گەورەکانیشەوە.
بۆچی یەکێتی دەبێتە هێزی یەکەم لە زیادکردنی دەنگەکانی؟
لە چەند ساڵی ڕابردوودا، بازاڕی سیاسی هەرێمی کوردستان
گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەردا هاتووە و ناڕەزایەتی جەماوەری لە دۆخی ئابووری و کێشەکانی
مووچە و خزمەتگوزارییەکان زیادی کردووە و خەڵک نیگەرانن لەو هێزە سیاسییانەی لە
رابردوودا دەنگێکی زۆریان هێناوە و هیچ خزمەتی خەڵکیان نەکردووە، لە بەرامبەریشدا یەکێتی
ئەو هێزە سیاسییە بووە کە سەرۆک بافڵ تاڵەبانی خۆی زۆرترین دانیشتنی لەگەڵ تەواوی
توێژەکان کردووە و گوێی بۆ کێشەکانیان گرتووە، لەگەڵیشیدا گرنگیەکی زۆری بە گەنجان
و ژنان داوە و ئەمەش وای کردووە پشتیوانییەکی جەماوەری زۆری هەبێت و خەڵکی یەکێتی
وەک هێزی خۆیان دەبینن لە بەغداد و دەیانەوێت بە بەهێزی و دەنگێکی زۆریشەوە سەری
بخەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

