لەکەرکوک پەردە لەسەر پەیکەری سەرۆک مام جەلال لادەدرێت
کوردستان 10:53 AM - 2025-11-05
PUKMEDIA
پەردەلادان لەسەر پەیکەری سەرۆک مام جەلال
بڕیارە ئەمڕۆ
لەمەراسیمێکی شایستەدا لەکەرکوک، لەپارکێکی دەروازەی شار پەردە لەسەر پەیکەری
سەرۆک مام جەلال لابدرێت، لەبارەی کارە هونەرییەکەشییەوە پەیکەرسازەکە ئاماژە
بەوەدەکات: ماوەی دروستکردنی پەیکەرەکە 5 مانگی خایاندووە.
پەیکەرساز سامان
ئەبوبەکر کە پەیکەرەکەی دروستکردووە بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: بیرۆکەی
دروستکردنی پەیکەرەکە لەلایەن سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلالەوە بووە لەکەرکوک، هەریەک لە ئاسۆ
مامەند لێپرسراوی کەرکوک-سەلاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و رێبوار تەها پارێزگاری
کەرکوک و ژمارەیەک لەئەندامانی سەرکردایەتی پاڵپشتی دروستکردنەکەیان کردووە
راشیگەیاند: پەیکەرەکە پێکدێت
لە مێچەرێکی ئاسن و بە مەڕ مەڕ رووپۆشکراوە و دریژییەکەی 6 مەترە، هاوکات ماوەی
دروستکردنەکەی 5 مانگی خایاندووە و لەسەر بناغەکەی بەشێوەی نەخشی بارز چەندین شوێنی بەناوبانگی کەرکوکی تێدا نەخشێنراوە، لەوانە (منارەی داقوق-قشڵە- قەڵای کەرکوک و کتێبخانەی گشتی) .
ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارە
سەعات 4:00ی ئەمڕۆ لە مەراسیمێکی شایستەدا بەئامادەبوونی ئاسۆ مامەند لێپرسراوی
کەرکوک-سەلاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک و ژمارەیەکی
زۆر لەکەسایەتی حزبی و حکومی و کەرکوکییەکان لەپارکی سەرۆک مام جەلال کە دەکەوێتە
دەروازەی کەرکوک پەردە لەسەر پەیکەرەکە لاببرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

