ئاسایشی سلێمانی: باندێکی هێنانی کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران
کوردستان 10:08 PM - 2025-11-03
راگەیاندنی ئاسایشی سلێمانی
دەستگیرکردنی دوو قاچاخچی هێنانی کۆچبەری نایاسایی
بەڕێوەبەرایەتی
ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئاشکرای دەکات
کە توانیویانە باندێکی
کۆچبەری نایاسایی دەستگیربکەن لەگەڵ23 کەسی بیانیدا.
بەڕێوەبەرایەتی
ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکیدا کە کۆپییەکەی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، ئاماژەی بەوەکردووە: رۆژی 27ی10ی2025، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دوای کۆکردنەوەی
زانیاری و بەدواداچوون، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیان دوو قاچاخچی
هێنانی کۆچبەری نایاسایی دەستگیربکەن و 23 کەسی بیانی کەبەشێوەی قاچاخ هێندرابوونە
هەرێمی کوردستان و بە نیازبوون بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عیراق ببرێن.
راشیگەیاندووە: لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی (38)لەیاسای مانەوە ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە
لەدۆسیەکانیان بەردەوامە، سەرجەم کۆچبەرە نایاساییەکانیش سنوورداش کرانەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

