رێبوار تەها: ئەندەرپاسی رەحیماوا لەئەمساڵدا دەکرێتەوە
کوردستان 02:43 PM - 2025-11-01
راگەیاندنی پارێزگاری کەرکوک
رێبوار تەها لەکاتی بەسەرکردنەوەی پرۆژەکەدا
پارێزگاری کەرکوک
رایدەگەیەنێت، لە 80٪ ی کارەکانی پرۆژەی ئەندەرپاسی رەحیماوا تەواو بووە و بڕیارە لەئەمساڵدا
بکرێتەوە، راشیدەگەیەنێت: ساڵی داهاتووش ساڵی موفاجەئە دەبێت و هەندێک پرۆژەی گرنگی
تێدا جێبەجێدەکەین.
رێبوار تەها پارێزگاری
کەرکوک لەمیانی بەسەرکردنەوەی پرۆژەی تونێلی رەحیماوادا رایگەیاند: لە 80٪ ی کارەکانی پرۆژەی تونێلی رەحیماوا تەواو بووە و بڕیارە لەئەمساڵدا
بکرێتەوە.
راشیگەیاند: ساڵی
داهاتوو ساڵی موفاجەئە دەبێت وهەندێک پرۆژەمان داناوە جێبەجێی بکەین، کە سەرجەمیان
پرۆژەی زۆر باش و جیاواز دەبن و دڵنیام خەڵکی کەرکوک پێی دڵخۆش دەبن و پرۆژەی ستراتیجین،
هاوکات پرۆژەکان گرنگییەکی زۆریان دەبێت بۆ گەنج و یەکێک لەپرۆژەکانیش دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی
گەورەی وەرزش-ە لە یاروەلی کە دەبێتە جێگەی دڵخۆشی بۆ وەرزشەوانان.
رێبوار تەها پارێزگاری
کەرکوک ئاماژەی بەوەشکرد: لەئێستادا لە گەڕەک و کۆڵانەکان باش چوینەتە پێشەوە،
بەجۆرێک ئەو خەڵکانەی بێبەش کرابوون لە ئاو و کارەبا و رێگاوبان پرۆژەکانمان پێگەیاندوون
و تەنها رێژەیەکی کەممان ماوە، ئەوانەش جێبەجێدەکەین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

