یەكێتی كار بۆ باشكردنی ژیانی كرێكاران و كاسبكاران و پیشەوەران دەكات

کوردستان 01:33 PM - 2025-11-01
كرێكاران و لۆگۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA

كرێكاران و لۆگۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

لیستی 222ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵبژاردن ئەنجومەنی نوێنەران

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك حزبێكی سیاسی لە هەرێمی كوردستان و عیراق، لە مێژووی خۆیدا هەوڵیداوە بەرگری لە مافەكانی چینی كرێكار و پیشەوەران بكات و پرۆژە و بەرنامەی جۆراوجۆر پێشكەش بكات بۆ باشتركردنی گوزەرانیان، لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵی تەواوی داوە بۆ ئەوەی هەلی كاریان بۆ دەستەبەر بكات و كارئاسانی بۆ پڕۆژە بچوكەكان بكات، لەكارنامەی ئەمجارەشیدا بۆ خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پلان و ستراتیژی گرنگی بۆ خزمەتی چینی كرێكار و كاسبكار و پیشەوران داڕشتووە.


كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ كرێكاران و كاسبكاران و پیشەوەران

كرێكاران و كاسبكاران و پیشەوەران، دەستو بازوی بونیادنەری وڵاتن و بەشێكی گرنگی كۆمەڵگەی كوردستانیین، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە بایەخێكی زۆرەوەلێیان دەڕوانێت و لە بەرنامەیدایە:

1-كاركردن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ دەركردنی یاسای تایبەت بەپاراستنی ماف و ئیمتیازاتی كرێكاران و كاسبكاران و پیشەوەران.

2-هەوڵدان بۆ دابینكردنی بیمەی تەندروستی و كۆمەڵایەتی بۆ كرێكاران.

3- گرنگیدان بە رێكارەكانی سەلامەتی كرێكاران.

4- هەوڵان بۆ كەمكردنەوەی باج و رسومات لەسەریان.

5- دیاریكردنی سەعاتەكانی كاركردن.


سەرۆك بافڵ ئامانجیەتی ژیانی كرێكان و كاسبكاران و پیشەوەران باشتر بكرێت

حاكم ئەڵماس فازڵ، كاندیدی ژمارە 20 ی بازنەی كەركوك لەسەر لیستی 222ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە وێبسایتی PUKMEDIA ی راگەیاند: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە رۆڵ و خەبات و ماندوبوونی چینی كرێكاران و كاسبكاران و پیشەوەرانی بەهەند وەرگرتووە و لە بەرنامەی كاری ئەم خولەشدا كە راستەوخۆ سەرۆك بافڵ سەرپەرشتی دەكات، یەكێتی دەیەوێت بیمەی كۆمەڵایەتی و تەندروستی بۆ ئەو چینە دەستەبەر بكات.

ئاماژەی بەوەشدا: یەكێتی لە پێشتریشدا كاری زۆری بۆ چینی كرێكاران و كاسبكاران و پیشەوەران كردووە و لەم خولەشدا دەیەوێت بەتەواوەتی ماف و شایستەكانیان دەستەبەربكات و جگە لە بیمەی كۆمەڵایەتی و تەندروستی هەوڵ بۆ دانانی میكانیزمێك دەكات كە لەدوای بەساڵاچونیان خانەنشین بكرێن و ئەو ساڵانەی كە بەكارەكانیانەوە ماندوو بوون بە زایە نەڕوات و بتوانن بەرهەمەكەی وەربگرنەوە.


هەوڵ دەدرێت ژیانی كرێكارانی هەرێم هاوشێوەی كرێكارانی وڵاتانی پیشكەوتووبێت


لەماوەكانی رابردوودا سەرۆك بافڵ خۆی چەند جارێك لەگەڵ نوێنەرانی كرێكاران و كاسبكاران و پیشەوەران كۆبووەتەوە و گوێی لەداواكاری و كێشەكانیان گرتووە و هەوڵی چارەسەری پێویستی بۆداون و نوێنەرانی یەكێتی لەناو حكومەت راسپاردووە كار ئاسانی تەواویان بۆ بكەن و هەوڵی بەدەستهێنانی مافەكانیان بدەن.


هەر لەوبارەیەوە دكتۆر نەبەز مەجید ئەمین كاندیدی ژمارە 22ی بانزەی هەولێری لیستی 222ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە وێبسایتی PUKMEDIA ی راگەیاند: كارنامەی یەكێتی بۆ خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق فرە رەهەندە و پلانی خزمەتكردنی تەواوی چین و توێژەكانی تێدا جێكراوەتەوە و یەكێك لەو چین و توێژانەش كرێكاران و كاسبكاران و پیشەوەرانن و هەوڵی بەدەستهێنانی تەواوی مافەكانیان دەدەین بۆ ئەوەی هاوشێوەی كرێكارانی وڵاتە پیشكەوتووەكانی وەك مالیزیا و سەنگافورا مافەكانیان بەدەستبهێنن.

دكتۆر نەبەز مەجید لە لێدوانە تایبەتەكەیدا بۆ وێبستایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA باسیلەوەشكرد: یەكێتی خوێندنەوەیەكی تەواو زانستی بۆ دۆخ و گوزەرانی تەواوی هاووڵاتییان كردووە و بە پلان و بەرنامەی بەهێزەوە بۆ ئەم خولە روو لەبەغدا دەكات و هەوڵی تەواویشمان باشكردنی دۆخی ئابوری خەڵكە، هەروەها پیشەسازی و بارزگانی و كشتوكاڵ ئەو سێكتەرانەن كە لەرێگەی بەرەوپێشبردنیانەوە كار بۆ باشكردنی دۆخی ئابوری دەدەین و ئەمەش كاریگەری راستەوخۆی لەسەر ژیان و گوزەرانی كرێكاران و كاسبكاران و پیشەوەران دەبێت بۆ ئەوەی كاری باشتریان بە شایستە و مافی زیاترەوە بۆ دەستەبەربكات.

پاراستن و دابینكردنی مافەكانی كرێكاران و پیشەوەران و كاسبكاران هەوڵێكی نوێ نییە لە ناو یەكیتیی نیشتمانیی كوردستاندا و ئەو حزبە هەر لەسەرەتاوە بە گڕوتینی خزمەتكردنی ئەو توێژە دروستبووە و لەسەردەمی شاخەوە خەباتی بۆ گۆڕینی ژیانیان كردووە و دواتر لەخەباتی شاریشدا هەوڵی دروستكردنی سەندیكاكانی كرێكاران و پێشەوەرانی داوە و بەردەوام لە حكومەتە جیاوازەكاندا پڕۆژەیاسای نوێی بۆ خزمەتكردنیان دەركردووە، لە ئیستاشدا یەكێتی بە سەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی هەوڵەكانی چركردووەتەوە لەپێناو خوشگوزەرانی كرێكاراند.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە