بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژووی عیراقدا كارگه‌ی دروستكردنی ئۆتۆمبێل له‌كه‌ركوك داده‌نرێت
کوردستان 03:18 PM - 2025-10-27
PUKMEDIA
رێبوار تەها بەردی بناغەی کارگەی ئۆتۆمبێلی لە کەرکوک دانا
پارێزگاری كه‌ركوك به‌ردی بناغه‌ی یه‌كه‌مین كارگه‌ی ئۆتۆمبێل داده‌نێت، كه‌له‌مێژووی عیراقدا بۆ یه‌كه‌مینجاره كارگه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه دروستبكرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27ی10ی2025 رێبوار ته‌ها پارێزگاری كه‌ركوك، به‌ردی بناغه‌ی كارگه‌ی ئۆرۆك، یه‌كه‌مین كارگه بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی و به‌نزین و دیزڵ دانا له‌كه‌ركوك، به‌مه‌ش شاری كه‌ركوك ده‌بێته یه‌كه‌م پارێزگای عیراق كه كارگه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ی تێدا دروستبكرێت.
پڕۆژه‌كه دروستكردنی ئۆتۆمبێل له‌خۆده‌گرێت، به شێوه‌یه‌ك كه 65%ی له كه‌ركوك دروست ده‌كرێت و 35%ی له وڵاتانی جیهانه‌وه پێداویستییه‌كان دابین ده‌كرێت، له‌وانه ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیا و توركیا، كارگه‌كه ساڵانه زیاتر له‌حه‌وت هه‌زار ئۆتۆمبێل به‌تێچووی 300 ملیار دینار به‌رهه‌مده‌هێنێت و هه‌لی كار بۆ زیاتر له‌پێنج هه‌زار هاووڵاتی كه‌ركوك دابین ده‌كات، هاوكات پابه‌ند ده‌بێت به ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ پاراستنی ژینگه و سه‌لامه‌تی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

