پەیامێک لە ئاسۆ مامەندەوە سەبارەت بە گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناحیەی پردێ
کوردستان 12:03 PM - 2025-10-25
PUKMEDIA
ئاسۆ مامەند
ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند: بە لای یەکێتییەوە کەرکوک
چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلالە و هەموو لایەک لە ماف و ئەرکدا وەک یەکن، رێگە نادەین
برایەتی نێوان پێکهاتەکانی کەرکوک بشێوێنرێت و بۆیە داواکارم هەموان دان بە خۆتانا
بگرن و ئارامی بپارێزن.
هەر لە
راگەیەنراوەکەدا ئەوە روونکراوەتەوە: ماوەی دوو سێ رۆژە،
چەند کەسێکی سەر بە چەند لایەنێکی ناسراو لە شارۆچکەی پردێ لە هەوڵی نانەوەی پیلان
و ئاژەوگێڕیدان و دەیانەوێت بە بیانوی جۆراوجۆر دۆخی سەقامگیری سنوورەکە تێکبدەن، لەو
سۆنگەیەوە هاووڵاتییانی خۆشەویستی کەرکوک بە تایبەتی خوشک و براکانمان لە پردێ دڵنیا
دەکەینەوە، کە رێگە بە هیچ کەس و لایەنێک نادرێت لە ژێر هیچ ناو و ناونیشانێکدا دۆخی
ئارامی کەرکوک تێکبدات، بە پێچەوانەوە رێوشوێنی یاسایی لە دژی هەموو ئەو کەس و لایەنانە
دەگیرێتەبەر کە بیەوێت هەوڵی پیلانگێڕی یاخود ئاژاوگێڕی بدات لە سنوورەکەدا.
ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەوەشیخستۆتەڕوو: بە لای یەکێتییەوە کەرکوک چەپکە گوڵەکەی سەرۆک
مام جەلالە و هەموو لایەک لە ماف و ئەرکدا وەک یەکن، رێگە نادەین برایەتی نێوان پێکهاتەکانی
کەرکوک بشێوێنرێت و بۆیە داواکارم هەموان دان بە خۆتانا بگرن و ئارامی بپاریزن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

