ڕفعەت عەبدوڵا بۆ زانکۆی سلێمانی: پیرۆزەو متمانەمان بەتواناو لێهاتوییتانە
کوردستان 11:39 AM - 2025-10-23
PUKMEDIA
زانکۆی سلێمانی
ڕفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکیدا پیرۆزبایی ساڵرۆژی دامەزراندن لە زانکۆی سلێمانی
دەکات و رایدەگەیەنێت: زانکۆی سلێمانی کانگای پێگەیاندنی چەندین نەوەی کوڕو کچی
کوردەوارییە بەزانست و پێشکەوتن و مەعریفە".
دەقی پەیامەکە....
بەگەرمی پیرۆزبایی لەزانکۆی
سلێمانی (زانکۆی دایک)و سەرۆکایەتی زانکۆو سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانیان
دەکەم، بەبۆنەی ساڵرۆژی دامەزراندنیانەوە لە١٩٦٨/١٠/٢٣.
زانکۆی سلێمانی جگە لەوەی
کانگای پێگەیاندنی چەندین نەوەی کوڕو کچی کوردەوارییە بەزانست و پێشکەوتن و مەعریفە،
کەئێستا لەدامەزراوەکانی وڵاتەکەماندا خزمەت دەکەن، لەڕابردوشدا سەنگەری بەگژاچونەوەی
دوژمنان و داگیرکەران بووە، هەر بۆیە لەسەرەتاوە زانکۆی سلێمانی، بووە چقڵی چاوی
دوژمنان و ڕژێمی بهعسی فاشی، بڕیاری گواستنەوەی زانکۆی سلێمانیدا بۆ شاری ھەولێر.
لەیادی دامەزراندنتاندا،
هەمیشە پشتیوان و هاوکارتانین و متمانەمان بەتواناو لێهاتوییتان هەیە لەپێشکەوتنی
کایەی خوێندنی باڵاو گەشەکردنی زانست و پێشکەوتندا.
ساڵیادتان پیرۆزەو هەمیشە
نمونەی باڵای زانستخوازی و گەشەسەندنی فەرهەنگی و پێشڕەوی بواری داهێنان و پێشکەوتن
بن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

