لەسەر راسپاردەی پارێزگار، ژمارەیەک پرۆژەی نوێ لەکەرکوک جێبەجێدەکرێن
کوردستان 10:03 AM - 2025-10-23
PUKMEDIA
کەرکوک
شارەوانی کەرکوک لەسەر راسپاردەی رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک، پلان و
نەخشەی ئامادەکردوە بۆ جێبەجێکردنی چەندین پرۆژەی دیکە بە بڕی 200 ملیار دینار.
ئەندازیار ئەحمەد عومەر بەڕێوەبەری شارەوانی کەرکوک بە PUKMEDIA ی راگەیاند:
پرۆژەکان بریتین لە دروستکردنی ئەندەرپاسێک لە چایخانەی مەجیدیەی سەنتەری شارەوە
بەرەو نەخۆشخانەی کەرکوکی فێرکاری، دروستکردنی پردی پەڕینەوە لەبەرامبەر بازاڕی
ناوەندی بەرەو گەڕەکی ئیمام قاسم، دروستکردنی پردێک لەسەر دووسایدی عەرەفە بەرەو
دووسایدی پێشتێنەیی.
وتیشی: چەندین پرۆژەی دیکە لە پلانی شارەوانیدایەو هەموو ئامادەکارییەک بۆ
پرۆژەکان کراوەو بڕیارە لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێدا بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە.
پرۆژەی خزمەتگوزاری دەگەیەندرێتە سەرجەم ناوچە و گوندەکان
لەلایەکی دیکەوە، لەچوارچێوەی خزمەتکردنی ناوچە و شوێنەکانی پارێزگای کەرکوکدا
بەبێ جیاوازی، پرۆژەی خزمەتگوزاری زیاتر دەگەیەنرێتە سەرجەم ناوچە و گوندەکانی
کەرکوک.
لەو بارەیەوە پەروین فاتیح ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و ئەندامی لیژنەی
خزمەتگوزاری بە PUKMEDIA ی راگەیاند: وەفدێکی باڵا بە هاوڕێیەتی رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک، سەردانی
چەند گوندێکی دەوروبەری کەرکوکی کرد و بڕیاریدا چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری لە
سنورەکە جێبەجێبکرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

