ئاسۆ مامەند: بەناردنی زۆرترین کاندید پێگەی کورد بەهێزتر دەبێت
کوردستان 05:51 PM - 2025-10-19
دەزگای میدیایی کەرکوک
ئاسۆ مامەند لێپرسراوی کەرکوک – سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
کەرنەڤاڵی ناساندنی کاندیدەکانی لیستی 222ی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بازنەی کەرکوک - سەڵاحەدین بەئامادەبوونی سەرجەم
کاندیدەکانی بازنەی کەرکوک دەستیپێکرد و ئاسۆ مامەندیش دووپاتی دەکاتەوە: بە
ناردنی زۆرترین نوێنەر بۆ بەغداد پێگەی کورد بەهێزتر دەکەین.
کەرنەڤاڵەکە بەئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە
ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی بەڕێوەچوو تێیدا ئاسۆ مامەند لێپرسراوی کەرکوک –
سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: یەکێتی لەسەر ئاستی هەرێم و
عیراق خاوەن پێگەیەکی بەهێزە، بەڵام بەهێزتر دەبین ئەگەر نوێنەری زۆرتر بنێرینە
بەغداد، بۆ ئەوەی بتوانین شەڕی ناوچە جێناکۆکەکان و هەرێمی کوردستان بکەین.
راشیگەیاند: وەک کەرکوک زۆر هەنگاومان لە پێش
ماوە، بۆ ئەوەی حکومەتی خۆجێی کەرکوک بەهێزتر بکەین و خزمەتی زیاتر بکەن،ئەوا
پێویستە نوێنەری زیاتر بنێرینە بەغداد و پێکەوە شەڕی خزمەتگوزاری و باشترکردنی
ژیانی خەڵکی بکەن.
ئاسۆ مامەند داواشی لە کەرکوکییەکان کرد رۆژی
دەنگدان بگەڕێنەوە کەرکوک و دەنگ بە لیستی 222ی یەکێتی بدەن و خەڵکی کەرکوک
سەربەرزتر بکەن.
هەر لە کەرنەڤاڵەکەدا، رێبوار تەها سەرۆکی لیستی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتەیەکی پێشکەشکرد و رایگەیاند: دەمانەوێت دەنگی
بەهێزی کەرکوکییەکان بین لە بەغداد و لە هۆڵی پەرلەمان دەنگ و سەنگی خۆمان هەبێت و
کەرکوک و کەرکوکییەکان و خانەقینیەکان و ناوچەکانی دیکە پێویستیان بەو هێزە هەیە
لە بەغداد.
ئاماژەی
بەوەشکرد: لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق زۆر کارمان بۆ تەواو دەکرێت و زۆر پرسی
چارەنوسسازیش هەر لە پەرلەمانەوە دەکرێت، بۆیە ئەنجومەنی نوێنەران زۆر گرنگە.
سەرۆکی
لیستی یەکێتی راشیگەیاند: بەداخەوە هێشتا
بەئێوە دەوترێت ئاوارەکانی کەرکوک، نامانەوێت چیتر بەئێوە بوترێت ئاوارە،
دەمانەوێت بێنەوە ناو خوشک و براکانی خۆتان لە شارەکەی خۆتان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

