پلەی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عیراق دابەزی

عیراق 03:31 PM - 2025-10-17
کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عیراق راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عیراق

کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عیراق

عیراق

بەپێی نوێترین پۆلێنکردنی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە وڵاتانی جیهان پلەی کۆمسیۆنی عیراق دابەزیوە.

لەنوێترین پۆلێنبەندی نەتەوە یەکگرتووەکاندا پلەی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عیراق  لە پلەی (أ) دابەزێنراوە بۆ پلەی (ب) و چاوەڕوان دەکرێت هاوپەیانی جیهانی بۆ دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ کۆتایی ئەمساڵ کۆبوونەوەی خولی خۆی ئەنجام بدات و زیاتر پلەی عیراق داببەزێنێت.

هۆکاری سەرەکی دابەزاندنی پلەی کۆمسیۆنەکە ئەوەیە کە لەساڵی 2021 ەوە تەمەنی یاسایی خۆی تەواو بووە و بەهۆی ناکۆکی لایەنە سیاسییەکانەوە تا ئیستا نوێ نەکراوەتەوە.


PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە