داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 9 ملیار دینارە

کوردستان 09:52 AM - 2025-10-17
شەفافیەت شەفافیەت

شەفافیەت

شەفافیەت

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 4ی  10ی 2025 تا 10ی 10ی 2025، بڕی 9 ملیار و 264 ملیۆن و 789 هەزار و294 دینار بووە.

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە، بڕی 9 ملیار و 264 ملیۆن و 789 هەزار و294 دینار بووە، بەجۆرێك  89%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 11%ی بەشێوەی چەكە.

 رۆژی 15ی12ی2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.

ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت.

بەپێی نوێترین ئاماری سایتی شەفافییەت  بڕیارە هەموو رۆژێك داهاتی ئەو شوێنانە بڵاوبكرێتەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە